سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا ده‌ڵێن به‌شێکی شاری زاویه‌یان کۆنتڕۆڵ کردووه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حکومه‌ت نکۆڵی لێده‌کات.
جه‌نگاوه‌رانی سه‌رهه‌ڵداوای لیبیا ته‌قه‌یان به ئاسماندا ده‌کرد وه‌ک ئاهه‌نگ گێڕان به بۆنه‌ی کۆنتڕۆڵ کردنی به‌شێکی زۆری شاری زاویه که ده‌که‌وێته سه‌ر ده‌ریا له ڕۆژئاوای ته‌رابولسی پایته‌خته‌وه.
له وێنه ڤیدیۆییه‌کاندا سه‌رهه‌ڵداوان ده‌بینرێن دوو ئاڵای سه‌روه‌ختی پێش قه‌زافییان له سه‌ر مزگه‌وتێک به‌رز کردووه‌ته‌وه له ناو شاری زاویه وه‌ک هێمایه‌ک که شاره‌که له ژێر ده‌ستیاندایه. په‌یامنێرێکی که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره له شاری زاویه ده‌ڵێت هێزه سه‌ربازییه‌کانی سه‌ر به موعه‌مه‌ر قه‌زافی ڕێبه‌ری لیبیا نیوه‌ی باکوری شاره‌که‌یان له ده‌ستدایه‌و ناو به‌ناو به خومپاره له‌و به‌شه‌ی ژێر ده‌ستی سه‌رهه‌ڵداوان ده‌ده‌ن.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئێدوارد یه‌رانیه‌ن له قاهیره‌وه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 3:22 خوله‌که