وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام‌ده‌بێت له پـشـتیوانیکردنی ئه‌رکی ناتۆ له لیبیا هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی کاره‌که‌ی له‌وێ ته‌واو ده‌بێت.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و له میانه‌ی لێـدوانه‌که‌یدا بۆ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ له به‌رلین، خانم کلنتن گوتی بۆ هاوپه‌یمانان گرنگه یه‌کگرتوویی خۆیان بـپارێزن له کاتێـکدا ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی سووربوونیان له‌سه‌ر کاره‌که‌یان تاقی ده‌کاته‌وه.
ئه‌ندامانی هاوپه‌یمان دابه‌شبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا بۆردومانکردنی هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی پـتر بکه‌ن یان نا. به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسـا داوایان له هاوپه‌یمانان کرد ئۆپه‌راسیۆنی له‌شـکری زیاتر ئه‌نجام بده‌ن، هاوکات وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خوازیاره ڕۆڵی ئه‌و له ئۆپه‌راسیۆنه‌کاندا سنوورداربێت.
هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر لیبیا له باره‌گای کۆمکاری عه‌ره‌ب له قاهیره به‌ڕێوه‌ده‌چێت. سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون و به‌پـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا کاثرین ئاشـتۆن و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی یه‌کێتی ئه‌فریکا و ڕێـکخراوی کۆنگره‌ی ئیسلامی ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن کۆنتڕۆڵی خۆیان به‌سه‌ر چه‌ند شـارۆچکه‌یه‌کدا بهێڵنه‌وه که مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێـده‌که‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ت ده‌سـتیان به‌سه‌ردا بگرنه‌وه. ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رهه‌ڵـداوان گوتیان هێزه‌کانی قه‌زافی ڕۆکێتیان گرتۆته ناو شـاری مسـڕاته و له ئاکامدا به لانی که‌م 9 که‌س کوژراون. حکومه‌تی لیبیا تاوانبارکراوه به‌وه‌ی خه‌ڵـکی سیڤیل له‌و شـاره به‌نده‌ریـیه‌دا ده‌کاته نیشـانه.