شانده‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی گواستنه‌وه‌ی لیبیا، ئه‌مڕۆ له واشنتن چاوی به کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌وێت، ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی پشتیوانی به‌هێزی له به‌ریتانیا وه‌رگرت.
ئه‌ندامانی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ی ئۆپۆزسیۆن چاویان به ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی تۆم دۆنیله‌ن و کاربه‌ده‌ستانی باڵاتری ئۆپۆزسیۆن ده‌که‌وێت. سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن مسته‌فا عه‌بدول جه‌لیل ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌ن هه‌وڵ ده‌دات له ڕووی سیاسیه‌وه دانی پیادا بندرێت.
پێنجشه‌ممه، به‌ریتانیا بانگهێشتی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ی کرد بۆ ئه‌وه‌ی باره‌گای خۆی له‌م وڵاته بکاته‌وه. ڕێبه‌رانی به‌ریتانیا هه‌روه‌ها به‌ڵێنیان دا که‌ره‌سته‌ی په‌یوه‌ندی، پشتێنه‌ی گولله‌به‌ند و به‌رگی تایبه‌تی زیاتر له‌به‌رده‌ست ئۆپۆزسیۆنی لیبیا بنێن.
له هه‌مان ده‌م، ناتۆ ده‌ڵێت پێنجشه‌ممه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان هێرشێکی هێزی ده‌ریایی هێزه‌کانی ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافییان تێکشکاند. ناتۆ ده‌ڵێت فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی به‌ریتانیا و که‌نه‌دا پاشه‌کشه‌یان به گه‌می جه‌نگی کرد که هه‌وڵیان ده‌دا په‌لاماری به‌نده‌رێک له مسڕاته بده‌ن.
به ماوه‌یه‌کی کورت پێش ئه‌م ڕووداوه، سه‌رهه‌ڵداوان ڕایانگه‌یاند کۆنتڕۆڵی فڕۆکه‌خانه‌یان له مسڕاته(سێهه‌م گه‌ورره‌ترین شاری لیبیا) که‌وتۆته ده‌ست.