میدیای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی لیبی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا هیزه‌کانی سه‌ر به موعه‌مه‌ر قه‌زافی دووباره شـارۆچکه‌ی بریقه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتیان کۆنتڕۆڵ کرده‌وه.
ته‌له‌فیزیۆنی لیبی له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژێـکی له‌شـکری ڕایگه‌یاند که‌وا بریقه له کۆمه‌ڵه تاوانکاره‌کان پاکـکراوه‌ته‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه‌ی میدیاکانی لیبیا له لایه‌ن ئاژانسه هه‌واڵـیـیه سه‌ربه‌خۆکانه‌وه پـشـتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه. به‌ڵام په‌یامنێرێـکی ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسی ڕایگه‌یاند که‌وا به ده‌یان له سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبی بریقه‌یان جێـهێشت پاش تۆپـبارانکردنی له لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆژئاوا ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا هێزه‌کانی حکومه‌ت هێرشی ئاسـمانیان کردۆته سه‌ر شـارۆچکه‌ی مسڕاته که 200 کیلۆمه‌تر له ته‌رابلوسه‌وه دوره.
جێی ئاماژه پـێـکردنه حکومه‌تی لیبیا ڕۆژی شه‌ممه ڕۆژنامه‌وان و په‌یامنێرانی برده شـارۆچکه‌ی ڕه‌ئس لانوف و بن جواد. هه‌ردوو شـارۆچکه‌که له ژێر ده‌سـتی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆندا بوون و له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه جارێـکی دیکه کۆنتڕۆڵ کرانه‌وه.