ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌ڵمانیا به فه‌رمی دانی نا به ئه‌نجومه‌نی سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا وه‌کو نوێنه‌ری شه‌رعی گه‌لی لیبیا، هاوکات شه‌ڕ و پـێـکدادان له چه‌ندین شوێن له نێوان سه‌رهه‌ڵـداوان و لایه‌نگرانی حکومه‌ت به‌رده‌وام بوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا گیدۆ ویسته‌روێڵه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند له میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ شـاری بنغازی بنکه‌ی به‌هێزی سه‌رهه‌ڵـداوان.
هه‌رچه‌نده ئه‌ڵمانیا به‌شـداری له هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی ناتۆدا ناکات که ده‌کرێن بۆ یارمه‌تیدانی سه‌رهه‌ڵـدان له لادانی ڕێبه‌ری لیبی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی، به‌ڵام به‌م هه‌نگاوه چووه پاڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی دان به ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رهه‌ڵـداواندا ده‌نێن که بریتین له فه‌ڕه‌نسا، ئیتاڵیا، قه‌ته‌ر، میر نشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما پـشـتیوانی له سه‌رهه‌ڵـداوه‌کان ده‌کات، به‌ڵام دانی پـیادا نه‌ناوه.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن داوای له وڵاتانی ئه‌فریکا کرد په‌یوه‌ندیـیه‌کانیان له‌گه‌ڵ موعه‌ممه‌ر قه‌زافی بـبڕن و کار له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆنی لیبیادا بکه‌ن.
خانم هێله‌ری له وتارێـکدا له باره‌گای یه‌کێتی ئه‌فریکا له ئه‌دیس ئه‌بابای پایته‌ختی ئه‌سیوپـیا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند