ڕێـکخراوێـکی مافه‌کانی مرۆڤ داوا له سه‌رهه‌ڵـداوانی ئۆپـۆزسیۆنی لیبیا له ناوچه‌کانی ڕۆژئاوای لیبیا ده‌کات که ژیانی خه‌ڵـکانی سیڤیل له‌و شـارۆچکانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندایه بیپارێزن و به‌رپـرسیارێتیش بگرنه ئه‌سـتۆ سه‌باره‌ت به ڕاپـۆرته‌کانی تاڵانکردن و پـێشـێـلکاریـیه‌کانی تر.
ئه‌مڕۆ ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له نیویۆرک ڕایگه‌یاند که سه‌رهه‌ڵـداوانی ئۆپـۆزسیۆن و لایه‌نگرانیان زیانیان به موڵک و ماڵی خه‌ڵـک گه‌یاندووه و نه‌خۆشـخانه و ماڵ و حاڵی خه‌ڵکیشـیان تاڵانکردووه و لایه‌نگرانی ڕابه‌ری لیبی موعه‌ممه‌ر قه‌زافیـیان داوه.
ڕێـکخراوی ناوبراو ده‌ڵێت ئه‌م پـێشـێلکاریـیانه له شـارۆچکه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵـداوان ڕوویانداوه که بریتین له ئه‌لئه‌وانیـیه و ڕه‌یانیـیه و زاویه‌ت ئه‌لبه‌گول و ئه‌لقه‌والیش که ده‌که‌ونه چیاکانی نه‌فوسه‌وه.
ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت فه‌رمانده‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان له‌و ناوچانه‌دا ڕوودانی ئه‌م پـێشـێلکاریـیانه‌ی پـشـتڕاسـتکردۆته‌وه و ڕاشیگه‌یاندووه که هه‌ندێـک له به‌رپـرسـانی ئه‌م پـێشـێلکاریـیانه سـزادراون. هه‌مان ڕێـکخراو ده‌ڵێت له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا زۆر جار هێزه‌کانی حکومه‌تی لیبیا له‌و ناوچانه‌دا هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵـکانی سیڤیل به به‌کارهێنانی مینه‌وه.
هاوکات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسـا ڕایگه‌یاند که ئه‌ندامانی هاوبه‌ندی ناتۆ په‌یوه‌ندیان به نێردراوه‌کانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافیـیه‌وه کردووه و ده‌ڵێن ڕابه‌ری لیبیا ئاماده‌یه ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه ئالان ژوپـپـێ ڕایگه‌یاندبوو که هێشـتا مشتومڕه‌کان نه‌چوونه‌ته چوارچێوه‌ی ته‌واوی دانوسـتاندنه‌وه، به‌ڵام گوتی نێردراوه‌کانی قه‌زافی به ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ڕه‌نسـا و کاربه‌ده‌سـتانی دیکه‌یان ڕاگه‌یاندووه که به‌ڕێز قه‌زافی ئاماده‌یه بڕوات.