حکومه‌تی لیبیا به ڕێبه‌رایته‌ی موعه‌مه‌ر قه‌زافی هه‌ڕه‌شه‌ی له سێداره‌دانی هه‌ر هاووڵاتییه‌ک ده‌دات که به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمی ته‌له‌فۆن له ڕێگه‌ی سه‌ته‌لایته‌وه به‌کاربهێنن.
میدیای ڕه‌سمی وڵاته‌که ڕایگه‌یاندووه ئه‌م به‌ربه‌ست کردنه به مه‌به‌ستی ڕێگاگرتنه له هاووڵاتیان به ڕێگای ته‌له‌فۆن یارمه‌تی ناتۆ بده‌ن. هاوپه‌یمانێتی ناتۆ داموده‌زگاکانی حکومه‌ت له سه‌رانسه‌ری لیبیادا بۆردومان ده‌کات.
ئاژانسی ده‌نگوباسی ناسراو به JANA له زاری کاربه‌ده‌ستانه‌وه ده‌ڵێت به‌کار هێنانی ئه‌و ته‌له‌فۆنانه به‌بێ مه‌وڵه‌ت به ناپاکی دژی وڵات و گه‌ل داده‌نرێت، هه‌روه‌ها له ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌و ئاژانسه‌دا ڕایشگه‌ێنراوه جاسوسه‌کان ته‌له‌فۆنی سه‌ته‌لایتیان به کار هێناوه بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌کان بۆ ناتۆ، که ئه‌وانیش بۆردومانی ناوچه‌کان ده‌که‌ن و ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵی بێ‌تاوانیان کوشتووه.
له ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوودا حکومه‌تی لیبیا هێزه‌کانی ناتۆی به کوشتنی 85 که‌سی مه‌ده‌نی له گوندێکی نزیک شاری زه‌ڵتانی ڕۆژئاوای وڵاته‌که تاوانبار کرد. ناتۆ ڕایگه‌یاند فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئامانجه‌کانی زه‌ڵتانی له ڕۆژی دوو شممه پێکاوه به‌ڵام نکوڵی کرد له‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی زیانی مه‌ده‌نی هه‌بێت.
شایانی باسه زۆربه‌ی دانیشتووانی لیبیا پشت به ته‌له‌فۆنی سه‌ته‌لایت ده‌به‌ستن به‌هۆی نه‌بوونی تۆڕی ته‌له‌فۆنی موبائیل له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی وڵاته‌که.
له ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن ڕایانگه‌یاند، دوو ناوچه‌ی دیکه‌یان کۆنتڕۆڵ کردووه.