دیپـلۆماتانی ڕۆژئاوا و عه‌ره‌ب که له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر کۆده‌بنه‌وه داکۆکیان له هه‌وڵه له‌شـکریـیه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کان له لیبیا کرد و به‌ڵێنیان دا پـشـتیوانی دارایی و سیاسی و مرۆیی له ئۆپـۆزسیۆنی لیبیا بکه‌ن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ولیه‌م هه‌یگ گوتی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پاراسـتنی خه‌ڵـکی سیڤیلی لیبیا کارێـکی پـێویست و یاسایی و ڕاست بووه.
گوته‌بێژێـکی سه‌رهه‌ڵـداوان (ئه‌نجومه‌نی کاتی نیشـتیمانی لیبیا) به شـانده‌کانی گوت ناتۆ کارێـکی ئه‌وتۆ ناکات بۆ پاراسـتنی خه‌ڵـکی مه‌ده‌نی. هه‌رچه‌نده سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون گوتی کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی کارێـکی باشی له‌و باره‌یه‌وه کردووه.
شـایانی باسه دیپـلۆماتان له سه‌رانسه‌ری جیهان له قه‌ته‌ر کۆده‌بنه‌وه بۆ هه‌ماهه‌نگیکردنی کۆمه‌که نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کان بۆ خه‌ڵـکی لیبیا.