هێزه‌کانی حکومه‌تی کاتی لیبیا به‌ره‌و ده‌روازه‌کانی شاری بنی وه‌لید ده‌چنه پیشه‌وه که یه‌کێکه له دوا مۆڵگه‌ی پاشماوه‌ی هێزه‌کانی ڕێبه‌ری له کار لابراو موعه‌ممه‌ر قه‌زافی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هێزی پشتیوانی زیاتر بۆ شه‌ڕ کردن له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی گه‌یشتنه ده‌ره‌وه‌ی شاره‌که. فڕۆکه‌کانی ناتۆ به ئاسماندا ده‌سووڕێنه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژێك پێشتر له ئاسمانه‌وه پشتیوانیان ده‌کرد، دوگه‌ڵ له شاره‌که به‌رزده‌بێته‌وه‌و ئۆتۆمبێلی سووتاو له قه‌راغ شاره‌که دوای شه‌ڕه تونده‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه ده‌بینرێت.
ناتۆ گوتی فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی چه‌ند ئۆتۆمبێلێکی مووشه‌ک هاوێژ و تانک و دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیان تێکشکاندووه .
ئه‌نجومه‌نی کاتی نیشتمانی لیبیا گوتی ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌کانی دژ به قه‌زافی به‌رو بنی وه‌لید ڕۆشتن دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی قه‌زافی چه‌ندین ڕۆکێتیان گرته هێزه‌کانی ئه‌نجومه‌نی کاتی.
ڕۆژی شه‌ممه ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه له لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ڕووبه‌ڕووی به‌رگریـیه‌کی به‌هێزبوونه‌وه. به‌رپرسانی ئه‌و هێزانه گه‌شبینی خۆیان ڕاگه‌یاند به‌وه‌ی هه‌رچه‌نده شه‌ڕ به‌رده‌وامه به‌ڵام به‌م نزیکانه سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنن.
ڕاپۆرتی دیکه‌ش هه‌یه ده‌ڵێت جه‌نگاوه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کاتی لیبیا له ده‌روه‌ی چه‌ند مۆڵگه‌یه‌کی‌دیکه‌ی هێزه‌کانی قه‌زافی کۆبوونه‌ته‌وه، له‌وانه شـاری سرتی شوێنی له‌دایکبوونی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی.