Accessibility links

مسته‌فا عه‌بدول جه‌لیل: ڕه‌نگه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـکدا ده‌ست به‌سه‌ر سرتدا بگیرێت

  • Shwan Rashid

مسته‌فا عه‌بدول جه‌لیل: ڕه‌نگه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـکدا ده‌ست به‌سه‌ر سرتدا بگیرێت

مسته‌فا عه‌بدول جه‌لیل: ڕه‌نگه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـکدا ده‌ست به‌سه‌ر سرتدا بگیرێت

سه‌رۆکی حکومه‌تی كاتی لیبیا ده‌ڵێت چاوه‌ڕوان ده‌کات دوا مۆڵگه‌ی لایه‌نگرانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، له‌ کاتێکدا پێکدادان به‌رده‌وامه‌ له‌ شاری سرتی شوێنی له‌ دایکبوونی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کاتی لیبیا مسته‌فا عه‌بدول جه‌لیل له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ گوتی جه‌نگاوه‌ران دژه‌ قه‌زافی ده‌ستیان به‌سه‌ر زۆر له‌ ناوچه‌کانی سرت و بانی وه‌لیددا گرتووه‌.

له‌ شاری سرت جه‌نگاوه‌رانی ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا ده‌ڵێن ده‌ستیان به‌سه‌ر هۆڵه‌کانی کۆنگره‌ی شاره‌که‌دا گرتووه‌، که‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا لایه‌نگرانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی وه‌کو بنکه‌ی سه‌ره‌کی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیان به‌کاریان ده‌‌هێنا. هاوکات ڕاشیانگه‌یاندووه‌ که‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ره‌کی و زانکۆی شاره‌که‌دا گرتووه‌.

له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا 30 له‌ شه‌ڕکه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کاتی لیبیا کوژراون و زیاتر له‌ 400 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون. ژماره‌ی زیانه‌کانی لایه‌نگرانی قه‌زافی نادیاره‌.

کاربه‌ده‌ستانی ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا ده‌ڵێن به‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاری سرت ده‌توانن ئازادی وڵاته‌که‌ ڕابگه‌يه‌نن، چو‌نکه‌ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سرتدا مانای ئه‌وه‌یه‌ توانیویانه‌ هه‌موو به‌نده‌ره‌کانی وڵاته‌که‌ کۆنتڕۆڵ بکه‌ن.

XS
SM
MD
LG