سه‌رۆکی کۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور ده‌ڵێت لیبیا که‌وتۆته نێو شه‌ڕی ناوخۆوه و پـزیشـکان له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که به‌دی ده‌که‌ن که‌وا ژماره‌ی بریندارانی خه‌ڵـکی سیڤیل به شـێویه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر زیادی کردووه.
جاکوب که‌ڵنبێرگه‌ری سه‌رۆکی کۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی ڕێـکخراوه‌که‌ی له ناوچه‌کانی ڕۆژئاوای وڵاته‌که دابڕاوه، به ته‌رابلوسی پایته‌ختیشه‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌ی کرد بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان سه‌رهه‌ڵـداوان و لایه‌نگرانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی له‌و ناوچانه‌ش کاریگه‌ری خراپـیان هه‌بووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌کان له به‌نده‌ری نه‌وتی ڕه‌ئس لانوفی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که توند بوون، ئه‌و شوێنه‌ی هێڵی پـێشـه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنه. ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی هێرشی نوێی ئاسـمانیان کرده سه‌ر به‌نده‌رکه، ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی قه‌زافی هێرشیان کرده سه‌ر هێڵێـکی سه‌ره‌کی نه‌وت له‌وێ.
ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌ت لۆمه‌ی چه‌کداره‌کانی سه‌ر به قاعیده ده‌کات.
له شـارۆچکه‌ی زاویه‌ی نزیک ته‌رابلوسیش، دانیشـتوان گوتیان شـارۆچکه‌که بێ ده‌نگه پاش شه‌وێـکی پـڕ له شه‌ڕی قورس. هه‌واڵی جودا جودا سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئه‌و شـارۆچکه‌یه هه‌یه و ڕوون نیـیه ئایا له ژێر ده‌سـتی ئۆپۆزسیۆنه‌دایه یان هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی.
سه‌رهه‌ڵـداوان بۆ چه‌ند ڕۆژێـکه له‌وێ خۆیان به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی گرتووه ئه‌وانه‌ی گه‌مارۆی شـارۆچکه‌که‌یان داوه. هیچ ڕێـگه‌یه‌ک نیـیه بۆ زانینی ڕاسـتیـیه‌کان چونکه حکومه‌تی لیبی ڕێـگه‌ی له ڕۆژنامه‌وانان گرتووه بچنه ناو شـارۆچکه‌که‌وه.