ئه‌مڕۆ شه‌ممه جه‌نگاوه‌رانی هێزه‌کانی ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا پێشڕه‌ویان کرد بۆ شاری سرت ئه‌و شاره‌ی ڕێبه‌ری پێشووی لیبیا معه‌مه‌ر قه‌زافی لێ له‌دایک بووه، له کاتێکدا خۆڵبارین ناوچه‌که‌ی داپۆشیبوو.
پێکدادانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه زیاتر له ده‌وروبه‌ری ته‌لاری (ئۆاگاد - ئۆگۆ) نێوه‌ندی کۆنفڕانسه‌کان بوو، جه‌نگاوه‌رانی لایه‌نگرانی قه‌زافی له‌وێ به‌زۆری کۆبوونه‌ته‌وه.
له‌کاتی شه‌ڕه‌که‌دا خۆڵبارین شاری سرتی داپۆشیبوو ئه‌مه‌ش بووه ڕێگر له‌و هه‌وڵانه‌ی دانیشتووان ده‌یده‌ن بۆ هه‌ڵاتن له‌و شاره‌دا.
بۆ ماوه‌ی 3 هه‌فته‌یه جه‌نگاوه‌رانی ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا هه‌وڵه‌ده‌ن کۆنتڕۆڵی شاری سرت بکه‌ن.
شاری سرت ده‌که‌وێته دووری 360 کیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌رابلسی پایته‌خته‌وه، یه‌کێکه له مۆڵگا که‌مانه‌ی بۆ لایه‌نگرانی سه‌رۆکی پێشوو ماوه‌ته‌وه.