Accessibility links

سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا به‌ره‌و شارۆچکه‌یه‌کی ڕۆژئاوا پێشڕه‌وی ده‌که‌ن

  • VOA News

سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا به‌ره‌و شارۆچکه‌یه‌کی ڕۆژئاوا پێشڕه‌وی ده‌که‌ن

سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا به‌ره‌و شارۆچکه‌یه‌کی ڕۆژئاوا پێشڕه‌وی ده‌که‌ن

سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌تیان له‌‌ (بیر ئه‌لغه‌نه‌م) که‌ شارۆچکه‌یه‌کی ستراتیژیه و به‌ نزیکه‌ی 80 کیلۆمه‌تر دوور ده‌که‌وێته‌ ‌ باشووری ڕۆژئاوای ترابلسه‌وه‌ پاشه‌کشه‌ پێکردووه‌.

جه‌نگاوه‌رانی ئۆپۆزسێۆن ڕایانگه‌یاند هێزه‌کانی سه‌ر به‌ موعه‌مه‌ر قه‌زافی له‌ ئاکامی پێکدادانی توونددا كشاونه‌ته‌وه‌‌.

چه‌ندین مانگه‌ سه‌رهه‌ڵداوه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ ڕێگه‌ی کۆنتڕۆڵ کردنی شاره‌کانی ڕۆژئاوای پایته‌خت له‌ ته‌ڕابلس نزیک ببنه‌وه‌.

هاوکات له‌‌ زه‌ڵتین شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌ و سه‌رهه‌ڵداوان هه‌وڵی به‌رده‌وام ده‌ده‌ن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئه‌وشا‌ره‌ی ڕۆژئاوا له‌ ده‌ستی هێزه‌کانی سه‌ر به‌حکوومه‌ت.

ڕۆژی شه‌ممه‌‌ که‌ناڵی هه‌واڵی ئه‌لجه‌زیره‌ ڕایگه‌یاند جه‌نگاوه‌رانی ئۆپۆزسێۆن دوای شه‌ڕێکی تووند به‌ مووشه‌ک و چه‌کی بچووک به‌رگرییان له‌ هێرشێکی هێزه‌کانی سه‌ر به‌حکوومه‌ت کرد‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ حکوومه‌تی لیبیا ڕایگه‌یاندووه‌ ئه‌مرۆ شه‌ممه ناتۆ هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر به‌نده‌ری زه‌لتین ئه‌نجام داوه ‌و زیانی لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG