Accessibility links

خێزانی ڕێبه‌ره‌ تیرۆرکراوه‌که‌ی سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا داوای ڕه‌وایی ده‌که‌ن

  • VOA News

موتاسین یونس و محه‌مه‌د حامد یونس، کور و برازای عه‌بدول فه‌تاح ڕێبه‌ره‌ تیرۆرکراوه‌که‌ی سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا له‌ میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکدا له‌ یه‌کی مانگی هه‌شتی ساڵی 2011دا

موتاسین یونس و محه‌مه‌د حامد یونس، کور و برازای عه‌بدول فه‌تاح ڕێبه‌ره‌ تیرۆرکراوه‌که‌ی سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا له‌ میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکدا له‌ یه‌کی مانگی هه‌شتی ساڵی 2011دا

خێزانی ڕێبه‌رێکی له‌شکری سه‌رهه‌ڵداوان که‌ له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا تیرۆرکرا ده‌ڵێن ڕه‌نگه‌ خێڵه‌ به‌هێزه‌که‌‌یان به‌ ده‌ستی خۆیان تۆڵه‌ی بکه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ڕێبه‌رانی ئۆپۆزسیۆن شکست بهێنن له‌ دیاریکردنی به‌رپرسیار له‌ کوشتنه‌که‌ی.

خێزانی عه‌بدول فه‌تاح یونس له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا داوایان کرد به‌ په‌له‌ لێکۆڵینه‌وه‌ بکرێت و به‌رپرسان دادگایی بکرێن.

ژه‌نه‌ڕاڵه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا تیرورکرا دوای ئه‌وه‌ی له ‌لایه‌ن به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی ڕێبه‌ره‌کانیه‌وه‌ داوا کرابوو که ‌ئه‌و قسه‌یه‌ی هێنایه‌ گۆڕێ که‌ ڕه‌نگه‌ کوشتنه‌که‌ی کا‌رێکی ناوخۆ بووبێت.

کوڕی یونس به‌ ئه‌سۆشیه‌یتد پـرێسی ڕاگه‌یاند هێشتا بۆیان ڕووننه‌بۆته‌وه‌ کێ باوکی کوشتبێت و وشه‌ی که‌سایه‌تی له‌ ناو خۆمانی به‌کار هێنا و گوتی تیرۆرکردنه‌که‌ ئه‌نجامدرا بۆ دروستکردنی دووبه‌ره‌کی لا ناو ڕێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵداواندا.

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ له‌ ڕۆژی سیشه‌ممه‌دا هێزه‌کانی لیبیا و سه‌رهه‌ڵداوان له‌ نزیك شاری زڵتان به‌گژ یه‌کدا چوونه‌وه‌ له‌و شوێنه‌ی چه‌کدارانی ئۆپۆزسێۆن هه‌وڵ ده‌ده‌ن کونتڕۆڵی ناوچه‌که‌ له‌ ده‌ست هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی بستێنن.

سه‌رهه‌ڵداوان و به‌رپرسانی پزیشکی ده‌ڵین به‌لایه‌ن که‌مه‌وه‌ 7 سه‌رهه‌ڵداو و 30 که‌سی تر برینداربوون.

هه‌ر له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌دا کریس ستیڤن نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رهه‌ڵداوان گوتی جیهان له‌دژ قه‌زافی ڕاوه‌ستاون و که‌وا بنکه‌که‌ی که‌وتۆته‌ له‌رزین و گوتی ئه‌نجومه‌نی سه‌رهه‌ڵداوان به‌ره‌و پێش هه‌نگاویان ناوه‌ له‌ بواره‌کانی دیپـلوماتی و دارایی و له‌شکریدا.

XS
SM
MD
LG