هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی خۆپـیشـاندانه‌کان و ده‌سـتپـێـکردنی مانگرتن له سـنووری پارێزگای سلێمانی، شه‌وی شه‌ممه گرووپـێـکی نه‌ناسراو له به‌ر ده‌رکی سه‌را که خۆپـیشـانده‌ران پـێی ده‌ڵێن مه‌یدانی ئازادی خێوه‌ت و چادری مانگرتووه‌کانیان سـووتاند و به‌ره‌و جێـگایه‌کی نادیار چوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئۆپـۆزسیۆن و خۆپـیشـانده‌ران ده‌سـتی تۆمه‌ت بۆ ده‌سه‌ڵات درێژده‌که‌ن و ده‌ڵێن ده‌سـتی له‌و ڕوودانه‌دا هه‌بووه.
ئاسایشی سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه و ده‌ڵێن هیچ هێزێـکی ئاسایش ده‌سـتی له‌و ڕوودانه‌دا نه‌بووه.
سه‌رپه‌رشـتیارانی خۆپـیشـاندانه‌که ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بێت و جارێـکی دیکه خێوه‌ته‌که‌یان بسـووتێنرێت، ئه‌وا درێژه به مانگرتن ده‌ده‌ن. ئه‌مڕش درێژه‌یان به مانگرتن و خۆپـیشـاندانیان دا له به‌ر ده‌رکی سه‌را و له شوێنی سـووتاندنی خێوه‌ته‌که‌یان.
له لایه‌کی دیکه‌وه و هه‌ر ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ناوچه‌که شه‌وی شه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له شـارۆچکه‌ی که‌لار چوونه‌ته سه‌ر " ڕادیۆی ده‌نگ" که ڕادیۆیه‌کی ناوخۆی سه‌ربه‌خۆی ئه‌هلیـیه و به‌شێـک له ئامێره‌کانیان شـکاندووه و به‌شێـکی دیکه‌یان بردووه.
به‌رپـرسی ڕادیۆکه به که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی گوتووه چه‌کداره‌کان جلوبه‌رگی له‌شـکریان له‌به‌ردا بووه و نه‌زانراوه کێن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌وه‌تای خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له سـنووری پارێزگای سلێمانی ده‌سـتیـپـێـکردووه، ئه‌مه دووه‌م ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه هێرشی بکرێته‌سه‌ر. ئه‌وه‌ی یه‌که‌م ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی نالیا بوو.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:30 خوله‌كه.