له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له سلێمانی کاتژمێر 7:15 ی ئێواره به کاتی سلێمانی ڕاپـۆرتی ڕاسته‌وخۆی سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ی ناو شـاری سلێمانی دا.
ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ خۆپـیشـاندانه‌کان گه‌ڕه‌کی دیکه‌ی گرتۆته‌وه ئه‌وانه‌ی زیاتر نزیـکی شه‌قامی سـالمن که باره‌گاکانی پارتی دیموکراتی کوردسـتان و یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتانیان لێـیه، وه‌کو گه‌ڕه‌که‌کانی چوارباخ و سه‌هۆڵه‌که و سلێمانی پاڵاس و خانه‌قا. ده‌شڵێت پـێـکدادانی توند له نێوان خۆپـیشـانده‌ران و هێزه‌کانی ناوخۆ ڕوویان داوه و له هه‌ردوو لادا به ده‌یان که‌س برینداربوون.
هه‌روه‌ها خۆپـیشـاندانه‌کان شـارۆچکه‌ی دیکه‌ی پارێزگای سلێمانی گرتۆته‌وه. له شـارۆچکه‌ی ده‌ربه‌ندیخان خۆپـیشـاندان سـازکراوه و به هێمنانه به‌ڕێوه‌چووه. له شـارۆچکه‌ی ڕانیه‌ش خۆپـیشـاندان ئه‌نجام دراوه و توندوتیژی ڕوویداوه و به پـێی قایمقامی ڕانیه 9 که‌س برینداربوون که 8 یان له هێزه‌کانی ناوخۆ بوون.
به‌پـێی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وه‌زیری پـێشـمه‌رگه ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به‌شێـک له هێزه‌کانی زێڕه‌ڤانی له شـاری سلێمانی کشاونه‌ته‌وه.
به‌پـێی لێدوانی دکتۆر ڕێـکه‌وت محه‌مه‌د ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروسـتی سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 48 که‌س برینداربوون که 11 یان به گولله‌یه و 9 یان به دار و به‌رده و 28 یان به گازه که 19 یان له هێزه‌کانی ئاسایش و کارمه‌ندانی ئاگرکوژێنه‌وه و چالاکیـیه مه‌ده‌نیـیه‌کان بوون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.