کاتژمێر 8:14 ی سه‌ر له ئێواره‌ی به کاتی هه‌رێمی کوردسـتان عێراق ڕاسته‌وخۆ له شـاری سلێمانیـیه‌وه له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی له‌سه‌ر نوێترین زانیاریه‌کان سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی خۆپـیشـاندانه‌کان و ڕه‌وشی شـاری سلێمانی پـێشـکه‌ش کرد.
له‌تیف نێروه‌یی ده‌ڵێت به‌ر له نیو کاتژمیر به ته‌واوه‌تی شه‌قامه‌کان چۆڵـکراون و خۆپـیشـانده‌ران گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌کانیان، به‌ڵام وه‌کو له به‌یانـنامه‌که‌یاندا ڕایانگه‌یاندووه بڕیاره سبه‌ی یه‌کشه‌ممه جارێـکی دیکه له به‌رده‌رکی سه‌را کۆبـبنه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و داواکانیان جێبه‌جێ نه‌کرێن. ئه‌و داوایانه‌ش سه‌خته هه‌تا سبه‌ینێ جێبه‌جێ بکرێن، چونکه په‌یوه‌ندیـیان به مه‌سه‌له‌ی ئاسایشی و سیاسیـیه‌وه هه‌یه.
ده‌شڵێت له لایه‌کی دیکه‌وه دکتۆر به‌رهه‌م سـاڵح سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند که‌وا لیژنه‌یه‌ک پـێـکهێنراوه بۆ به‌دواداچوون به‌و ڕووداوه‌ی له سلێمانی بووه. هه‌روه‌ها دکتۆر به‌رهه‌م په‌یوه‌ندی به سه‌رۆک و لێـپـرسـراوانی حزب و لایه‌نه سیاسیـیه‌کانه‌وه کردووه به ئۆپـۆزسیۆنی گۆڕانیشه‌وه تاوه‌کو ڕۆژی دووشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بکرێت له‌سه‌ر چۆنێتی چاره‌سه‌رکردنی بارودۆخی ئێسـتای هه‌رێم و به تایبه‌تی له شـاری سلێمانی.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌ڵێن ده‌سته‌یه‌ک له ناو شـاری سـلێمانیدا په‌یدا بووه که به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نیـیه‌وه ته‌قه له هێزه‌کانی پـۆلیس و هه‌م له خۆپـیشـانده‌رانیش ده‌که‌ن، له‌تیف نێروه‌یی ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ زانا محه‌مه‌د سـاڵح قایمقامی ناوه‌ندی شـاری سلێمانی ڕایگه‌یاندووه که‌وا که‌سـانێـک بینراون به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نیـیه‌وه ده‌مانچه‌یان پـێـبووه و گوتوویه‌تی ئه‌مانه مه‌به‌سـتیان خۆپـیشـاندان نیـیه، به‌ڵـکو شێواندنی ئارامی شـاری سلێمانیـیه. له‌تیف نێروه‌یی ده‌شڵێت خه‌ڵکانێـکیش که له شوێنی خۆپـیشـاندانه‌کانه‌وه نزیک بوون ده‌ڵێن که‌سان هه‌بوون ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران و هه‌م له هێزه‌کانی به‌رگری کردووه.
ده‌رباره‌ی هه‌واڵی فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی فاروق ڕه‌فیق، له‌تیف نێروه‌یی ده‌ڵێت سه‌رچاوه‌یه‌ک له پارێزگای سلێمانی ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌تده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت هیچ بڕیارێـکی وه‌ها ده‌رنه‌چووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:50 خوله‌كه.