ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله به زۆرینه‌ی ده‌نگ به هه‌رێمبوونی دیاله ڕاگه‌یاند وه‌ک هه‌رێمێـکی سه‌ربه‌خۆ له چوارچێوه‌ی وڵاتی عێراقدا.
له‌و باره‌یه‌وه دلێر حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله سه‌ر به لیسـتی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر داوای لایه‌نی سـووننه بووه که 18 ئه‌ندامیان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه‌دا هه‌یه و به تایبه‌تی لیستی ئه‌لعێراقیـیه که 9 کورسی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله هه‌یه.
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێسـتی لیسـتی هاوپه‌یمانی کوردسـتان، دلێر حه‌سه‌ن گوتی لیسـتی هاوپه‌یمانی کوردسـتان 6 کورسی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه هه‌یه و به‌و مه‌رجه ده‌نگیان بۆ به هه‌رێمکردنی دیاله داوه که خانه‌قین و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری بکه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هه‌رێمه.
هه‌روه‌ها گوتیشی لایه‌نی شیعه که 6 کورسیـیان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه هه‌یه، دژایه‌تی خۆیان بۆ بڕیاره‌که ڕاگه‌یاند و گوتیان سبه‌ی سێشه‌ممه به فه‌رمی دژایه‌تی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی له کۆی 29 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌که ته‌نها 15 ئه‌ندام ده‌نگیان بۆ بڕیاره‌که داوه، دلێر حه‌سه‌ن گوتی 6 ئه‌ندامی شیعه ده‌نگیان له دژی داوه و 2 ئه‌ندامی سووننه‌ش ده‌نگیان بۆ نه‌دا و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی سه‌ر به هاوپه‌یمانی کوردسـتانی و لیسـتی عێراقیـیه مۆڵه‌تی پـشـوویان هه‌یه و هه‌ندێـکیشـیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، بۆ نموونه سه‌ید تاڵب سه‌رۆکی فراکسیۆنی هاوپه‌یمانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته.
جێی ئاماژه پـێـکردنه سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی ڕژده له‌سه‌ر ڕه‌تکردنه‌وه‌ی پـێـکهێنانی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ و لایه‌نی سووننه‌ش به پـێچه‌وانه‌وه هه‌موو هه‌وڵێـک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ده‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:56 خوله‌كه.