سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی پـژاک پـێشـنیاری ئاگربه‌سـتێـکیان له دژی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ڕاگه‌یاندووه، وه‌لێ هێشـتا هێزه‌کانی ئێران له‌سه‌ر تۆپـبارانکردنی ناوچه سـنووریـیه‌کانی سه‌ر به قه‌زای قه‌ڵادزێ و ناوچه‌کانی دیکه به‌رده‌وامن.
ئێواره‌ی یه‌کشه‌ممه هێزه‌کانی ئێران باره‌گایه‌کی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقیان له گوندی سونێی سه‌ر به قه‌ڵادزێ تۆپـباران‌کرد. هه‌روه‌ها چه‌ند گولـله تۆپـێـکیش به ده‌وروبه‌ری کامپی ئاواره‌کاندا که‌وتن و جارێـکی دیکه ئه‌و خه‌ڵکه ئاواره‌یه ئاواره‌بوونه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:52 خوله‌كه.