شه‌وی ڕابردوو (پـێنجشه‌ممه) فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی تورکیا به سه‌ختی ناوچه‌کانی بناری قه‌ندیل و ده‌روبه‌ریان بۆردومان کردووه و زیانێـکی ماددی زۆریان به هاوڵاتیانی ناوچه‌که گه‌یاندووه.
پـێشـتر بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ چه‌ند فڕۆکه‌یه‌ک له ئاسـمانی ناوچه‌یکه سوڕاونه‌ته‌وه و پـێده‌چێت بۆ چاودێریکردنی جموجۆڵی په‌که‌که بووبێت.
له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه له گوندی کوزینه‌ی نێوان هه‌ردوو شـارۆچکه‌ی قه‌لادزێ و ڕه‌واندز 3 خانووی هاوڵاتیان ڕووخاون و چه‌ندین ئاژه‌ڵیان پـێوه بوون و هه‌روه‌ها پـرۆژه‌ی ئاوی گونده‌که‌ش تێـکدراوه و ڕه‌ز و پاخیان سووتاوه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاسایشی به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت پاش ده‌سـتپـێـکردنی بۆردومانه‌که خه‌ڵـکه‌که گونده‌که‌ی خۆیان چۆڵ کردووه.
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی په‌که‌که‌ش سه‌رچاوه‌یه‌ک له نزیـک شوێنی ڕووداوه‌که گوتی په‌که‌که چه‌کی دژی فڕۆکه‌یان به‌کارهێناوه و زانیاریشیان هه‌بووه که شـوێنه‌کانیان بۆردومان ده‌کرێن، وه هه‌ر بۆیه خۆیان بۆ ئاماده کردبوو.
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێسـتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له‌سه‌ر ئه‌و بۆردومانکردنه، سه‌رچاوه‌یه‌ک که نه‌یویست ناوی خۆی ئاشـکرا بکات به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند شه‌وی ڕابردوو ناوچه سـنووریـیه‌کانی هه‌ر یه‌ک له شـارۆچکه‌کانی پـشـدر و ڕه‌واندز و سۆران بۆردومان کراون. گوتوشیه‌تی ئه‌م بۆردومانه بووه‌ته شـتێـکی ئاسایی و پـێش چه‌ند ڕۆژێـکیش گونده‌کانی ناوچه‌ی نێروه و ڕێکانیش بۆردومان کراون. ده‌رباره‌ی بۆردومانه‌کانی شه‌وی ڕابردووش ئه‌و به‌رپرسه گوتوویه‌تی تا ئێسـتا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان به فه‌رمی هیچ هه‌ڵوێسـتێـکی ڕانه‌گه‌یاندووه.