ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕه‌وشی ناو شـاری که‌لار ئارام بووه، به‌ڵام یه‌ک له برینداره‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی خۆپـیشـاندانه‌کان گیانی له‌ده‌سـتداوه.
له شـاری سلێمانی بۆ ئه‌مڕۆش خۆپـیشـاندان به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕۆژانی پـێشـتر ژماره‌ی به‌شـداربووان که‌متر بووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئاسایشیـیه‌ی کرایه سه‌ر پـێـنج چه‌کدار که به‌پـێی ڕاگه‌یاندنی پارێزگاری سلێمانی و لێـدوانی جێـگری وه‌زیری ناوخۆ له ناوچه سـنووریه‌کانه‌وه هاتوونه‌ته ناو شـاری سلێمانی و به نیازبوون به جلوبه‌رگی پـێشـمه‌رگه‌وه ته‌قه له خۆپـیشـانده‌ران بکه‌ن.
له پـێشـهاته‌یه‌کی دیکه‌دا ئه‌مڕۆ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان له که‌لار و ده‌ربه‌ندیخان هاتبوونه سه‌رشه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی پـشـتیوانی خۆیان بۆ حکومه‌ت و 17 خاڵه‌که‌ی په‌رله‌مانی کوردسـتان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:53 خوله‌كه.