Accessibility links

خۆپـیشـاندان له‌ سلێمانی و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وامن

  • Letif Nerwyi

خۆپـیشـاندان له‌ سلێمانی و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وامن

خۆپـیشـاندان له‌ سلێمانی و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وامن

له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ سلێمانی له‌ ڕاپـۆرتی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ ڕه‌وشی ناو شـاری سلێمانی باش بووه‌، چونکه‌ شـاندێـکی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان له‌گه‌ڵ شـاندێـکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ سه‌رۆکایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پـێـکه‌وه‌ کۆبوونه‌ته‌وه‌‌.

له‌ ناو شـاریش خۆپـیشـاندان به‌رده‌وام بووه‌ و نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌قام و کۆڵانه‌کاندا کراوه‌ و جارێـکی دیکه‌ خۆپـیشـانده‌ران داخوازیـیه‌کانی خۆیان به‌رزکردۆته‌وه‌‌.

له‌ شـاری که‌لاریش خۆپـیشــاندان سـازکراوه‌ و تیایدا توندوتیژی ڕوویداوه‌ و خۆپـیشـانده‌ران ویسـتوویانه‌ به‌ره‌و باره‌گایه‌کی پارتی دیموکراتی کوردسـتان بڕۆن. به‌پـێی هه‌واڵه‌کان زیاتر له‌ 15 که‌س برینداربوون و نزیکه‌ی 10 که‌سیان به‌ گولـله‌ برینداربوون. به‌ڵام سالار مه‌حمود ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان له‌ میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتندا گوتی زیانه‌ گیانیـیه‌کان بووه‌ به‌ یه‌ک کوژراو و زیاتر له‌ 20 بریندار.

له‌تیف نێروه‌یی ده‌شڵێت له‌ شـارۆچکه‌ی سه‌ید سـادقیش خۆپـیشـاندان به‌ڕێوه‌چووه‌ و له‌وێش 6 که‌س برینداربوون.

هاوکات هێزێـکی پـێشـمه‌رگه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ی خانه‌قین چووه‌. به‌پـێی هه‌واڵه‌کان هه‌ندێـک لایه‌ن هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ کوردی ئه‌و ناوچه‌یه‌ کردووه‌.

به‌پرسانی ئه‌و هێزه‌ ده‌ڵێن ئه‌وان‌ ئاماده‌ن به‌رگری له‌ کوردی ناوچه‌که‌ بکه‌ن و نه‌هێڵن هه‌ڕه‌شه‌یان لێبکرێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:44 خوله‌كه‌.



بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG