Accessibility links

ژماره‌ی بریندارانی ئاکامی خۆپـیشـاندانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ گه‌یشـتۆته‌ 37 که‌س و زۆربه‌یان پـۆلیسن

  • Latif Nirwayi

ژماره‌ی بریندارانی ئاکامی خۆپـیشـاندانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ گه‌یشـتۆته‌ 37 که‌س و زۆربه‌یان پـۆلیسن

ژماره‌ی بریندارانی ئاکامی خۆپـیشـاندانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ گه‌یشـتۆته‌ 37 که‌س و زۆربه‌یان پـۆلیسن

له‌ کاتژمێر 8:15 ی شه‌و به‌ کاتی سلێمانی له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ سلێمانی ڕاپـۆرتی ڕاسته‌وخۆی له‌ میانه‌ی به‌رنامه‌کانی ڕادیۆدا پـێشـکه‌شکرد. ده‌ڵێت خۆپـیشـاندانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی شـاری سلێمانی به‌ هێمنانه‌ به‌ ڕێوه‌چووه‌ و چه‌ند که‌سایه‌تیـیه‌ک تیایدا به‌شـداریان کرد‌. به‌ڵام دوو ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سه‌ر به‌ لیستی کوردسـتانی که‌ به‌شـداریان تیایدا کردبوو ویسـتوویانه‌ په‌یامی خۆیان بۆ خۆپـیشـانده‌ران بگه‌یه‌نن و هه‌روه‌ها بزانن داخوازیـیه‌کانیان چین تاوه‌کو بیبه‌نه‌ به‌رده‌می په‌رله‌مان، وه‌لێ خۆپـیـشـانده‌ران ڕێـگه‌یان پـێنه‌داون.

له‌ لایه‌کی دیکه‌ و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، پاش نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌تا ئێواره‌ دره‌نگ خۆپـیشـاندان به‌رده‌وام بووه‌ و توندوتیژی زۆری لێـکه‌وتۆته‌وه‌.

له‌ په‌یوه‌ندیـیه‌کدا له‌گه‌ڵ ئاراس عابد جێـگری سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، ده‌ڵێت 37 که‌س له‌ خۆپـیشـاندانه‌کانی ئه‌مڕۆدا برینداربوون و هه‌موویان به‌ دار و به‌رد برینداربوون نه‌ک به‌ گولـله‌ و ته‌نها 31 که‌سیان بۆ نه‌خۆشـخانه‌ براون. برینداره‌کانیش 32 که‌سیان پـۆلیسی ناوخۆ بوون و 5 که‌سیشیان له‌ خۆپـیشـانده‌ره‌کان بوون. ڕه‌وشه‌که‌ به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌چوو و خۆپـیشـانده‌ران هه‌وڵیان ده‌دا بگه‌نه‌ لقی 12 ی پارتی دیموکراتی کوردسـتان، بۆیه‌ هێزه‌کانی پـۆلیس زۆر هه‌وڵیان دا ڕێـگه‌یان لێـبگرن، به‌ڵام سه‌خت بوو بۆیان هه‌تا زانایانی ئاینی که‌وتنه‌ نێوانیانه‌وه‌ و به‌ شێوه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌وشه‌که‌یان ئارام کرده‌وه‌ و ئێسـتا بارودۆخه‌که‌ له‌ شـاری هه‌ڵه‌بجه‌ ئاسایی بووه‌ته‌وه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ دکتۆر فه‌رهاد پـیرباڵ ڕۆشنبیری کورد له‌ هه‌ولێره‌وه‌ هاتووه‌ بۆ به‌شـداری له‌ خۆپـیشـاندانه‌کانی سلێمانی، به‌ڵام پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی وه‌ک خۆی ده‌ڵێت زۆریان لێـکردووه‌ قسه‌ له‌ دژی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان و په‌رله‌مانه‌که‌ی بکات.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG