Accessibility links

خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له‌ جه‌له‌ولا سـازده‌کرێت

  • له‌تیف نـێروه‌یی

خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له‌ جه‌له‌ولا سـازده‌کرێت

خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له‌ جه‌له‌ولا سـازده‌کرێت

هه‌ر کاتێـک گۆڕپانی سیاسی له‌ عێراق گه‌رموگوڕی به‌خۆیه‌وه‌ بـبینێت و ناکۆکیـیه‌ سیاسیـیه‌کان سه‌رهه‌ڵبده‌ن، ئه‌وا له‌ شوێنی ململانه‌ و ناکۆکیـیه‌ نه‌ته‌وه‌یـیه‌کاندا کێشمه‌کێش له‌ نێوان پـێـکهاته‌کانی عێراق به‌ره‌و زیادبوون ده‌چن.

خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له‌ جه‌له‌ولا سـازده‌کرێت

خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له‌ جه‌له‌ولا سـازده‌کرێت

ئه‌م جاره‌ش و له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ ناوچه‌ جێ ناکۆکه‌کان کشاونه‌ته‌وه‌، ئاڵۆزی و گرفت له‌ نێوان پـێـکهاته‌کانی ئه‌و ناوچانه‌ جارێـکی دیکه‌ بوونه‌ سه‌ر باسی میدیاکان.

یه‌ک له‌و ناوچانه‌ گه‌رمه‌سێری سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌یه‌ که‌ لایه‌نی کوردسـتانی ده‌یه‌وێت له‌ چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140 ی ده‌سـتوری عێراقدا ئه‌و ناوچه‌یه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردسـتان.

به‌ڵام وا ئێسـا له‌ لایه‌ن دادگای جه‌له‌ولا داوا له‌ ژماره‌یه‌ک ماڵی کورد ده‌کرێت له‌و ناوچه‌یه‌ باربکه‌ن و به‌ره‌و ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵات حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان بچن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ جێی ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی کوردی ئه‌و ناوچه‌یه‌.

سـامان نه‌جم ڕۆژنامه‌وان له‌ جه‌له‌ولا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ خۆپـیشـاندانێـک له‌ شـارۆچکه‌که‌ سـازکرا و به‌ سه‌دان هاوڵاتی تیایدا به‌شـداریـیان کرد و داوای جێبه‌جێـکردنی مادده‌ی 140 ی ده‌سـتوری عێراقیان کرد‌ و هه‌روه‌ها جێـگرکردنی هێزی پـێشـمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌کانی سنووری جه‌له‌ولا و سه‌عدیـیه‌ و ڕاگرتنی به‌ په‌له‌ی بڕیاری ڕاگواستنی 150 ماڵی کورد کرد له‌ شـارۆچکه‌ی جه‌له‌ولا که‌ بۆ یه‌که‌م جاره‌ دادگای جه‌له‌ولا بڕیارێـکی له‌و جۆره‌ ده‌رده‌کات.

سامان نه‌جه‌م ده‌شڵێت ئه‌و 150 ماڵه‌ له‌ دوای پـرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر زێدی باوباپیرانیان و چوونه‌ته‌وه‌ ناو خانووه‌کانی خۆیانه‌وه‌. ده‌ڵێت خه‌ڵـکی جه‌له‌ولا ده‌ڵێن ئه‌مه‌ شێوازێـکی دیکه‌ی ته‌عریب و ڕاگواستنی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌یه‌، به‌ڵام له‌ ژێر په‌رده‌ی یاسادا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 4:08 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG