Accessibility links

یه‌کێتی پـێشوازی له‌ کاندیدکردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ سه‌رۆکی حکومه‌ت ده‌کات

  • له‌تیف نـێروه‌یی

یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان به‌ فه‌رمی پـێشـوازی له‌ کاندیدکردنی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی بۆ پـۆستی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان کرد.

پاش ئه‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردسـتان به‌ فه‌رمی کاندیدی خۆی بۆ پـۆستی سه‌رۆکی حکومه‌ت ده‌سـتنیشـانکرد، یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان به‌ فه‌رمی ڕایگه‌یاند که‌وا هه‌ر یه‌ک له‌ پـۆسـتی جێـگری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان و جێـگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردسـتان وه‌رده‌گرن و دکتۆر ئه‌رسه‌لان بایز ده‌بێته‌ سه‌رۆکی په‌رله‌مان.

به‌ڵام ناوی کاندیده‌کان بۆ جێـگری سه‌رۆکی هه‌رێم و جێـگری سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردسـتان ئاشـکرا نه‌کراون.

به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ڕه‌نگه‌ ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و پارتی، یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان ناوی کاندیده‌کانی بۆ ئه‌و دوو پـۆسته‌ ڕابگه‌یه‌نێت.

ئازاد جوندیانی گوته‌بێژی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان ڕایگه‌یاند پـێـکهێنانی کابینه‌ی نوێ به‌پـێی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی سـتراتیژی نێوان یه‌کێتی و پارتیـیه‌.

هه‌روه‌ها جوندیانی به‌ ناوی یه‌کێتی و به‌ڕێز تاڵه‌بانی پـێشوازی له‌ کاندیدکردنی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی کرد.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:16 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG