Accessibility links

مامۆسـتایه‌کی ئه‌مه‌ریکی له‌ کوردسـتان ده‌کوژرێت

  • VOA News

مامۆستا جێرمایه ‌سمۆڵ له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی به‌ ئاڵای کوردسـتانه‌وه‌ له‌ ده‌می ئاهه‌نگه‌کانی جه‌ژنی نه‌ورۆزی سـاڵی ڕابردوو له‌ سلێمانی

مامۆستا جێرمایه ‌سمۆڵ له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی به‌ ئاڵای کوردسـتانه‌وه‌ له‌ ده‌می ئاهه‌نگه‌کانی جه‌ژنی نه‌ورۆزی سـاڵی ڕابردوو له‌ سلێمانی

ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ شـاری سلێمانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق خوێندکارێـکی کورد مامۆسـتایه‌کی ئه‌مه‌ریکی خۆی به‌ ده‌مانچه‌ کوشتووه‌.

به‌پـێی هه‌واڵه‌کان خوێندکارێـک له‌ خوێندنگای میدیای نموونه‌یی له‌ گه‌ڕه‌کی کارێزه‌ وشـکی سلێمانی له‌ پـۆلدا ده‌مانچه‌ی له‌ مامۆستاکه‌ی ده‌رهێناوه‌ که‌ ناوی جێرمایه ‌سمۆڵه‌ و ئه‌مه‌ریکایـیه‌ و چه‌ند گولـله‌یه‌کی پـێوه‌ ناوه‌ و کوشـتوویه‌تی.

پاشـان خوێندکاره‌که‌ گولـله‌یه‌کی به‌خۆشیـیه‌وه‌ ناوه‌ و ئێسـتا ده‌ڵێن ئه‌ویش گیانی له‌ده‌سـتداوه‌.

له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕاپـۆرتی ناردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:16 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG