سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌ڵێت ڕێز له‌و بڕیاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌گرێت که ده‌سه‌ڵاتی به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی داوه له لیبیادا. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی عه‌مر مو‌سا ، دوابه‌دوای تێبینیه‌کی پێشتری هات که باسی له‌وه کردبوو نیگه‌رانی هه‌بووه سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوانه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا ناویانه.
سکرتێری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌ب، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتویه‌تی ڕێکخراوه‌که‌ی هیچ لاریه‌کی نییه له‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ی که هه‌یه و داوای داگیرکردنی لیبیای نه‌کردووه.
عه‌مر مو‌سا ، له میانه‌ی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ بان کی موون ، سکرتێری گشتی ی‌و ئێندا ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی دا ، واته یه‌ک ڕۆژ پاش تێبینیه ڕه‌خنه ئامێزه‌که‌ی له‌سه‌ر هێرشه نێونه‌ته‌وه‌ییه ئاسمانیه‌کانی کرانه سه‌ر لیبیا.
له‌م کۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانیه‌ی ئه‌مڕۆی قاهیره‌دا ، بان کی موون گوتویه‌تی ئه‌وه گرنگه که کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی یه‌ک ده‌نگ بێت بۆ جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
سکرتێری گشتی ی‌و ئێن ده‌ڵێت ، پشتیوانی کۆمکاری عه‌ره‌ب له داڕشتنی ئه‌و بڕیاره‌ی ی‌و ئێندا ڕه‌چاو کراوه که له‌و بڕیاره‌دا ده‌سه‌ڵاتی گرتنه به‌ری هه‌موو ڕێوشێنێک دراوه بۆ پاراستنی ژیانی خه‌ڵکی سیڤیڵ له لیبیادا.
ده‌سته‌یه‌ک که پشتیوانی له موعه‌مه‌ر قه‌زافی ، سه‌رۆکی لیبیا ده‌کرد له بان کی موون نزیک بوونه‌وه وه‌ک هورژم کردنه سه‌ری له‌و کاته‌ی له باره‌گای کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌هاته ده‌ره‌وه و ناچار بوو له‌گه‌ڵ دهلهگاسیۆنهکهیدا بگه‌ڕێته‌وه ناو باڵه‌خانه‌که.