Accessibility links

لە ئاکامی دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە بەیرووت 41 کەس دەکوژرێن


دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە ناوچەیەکی قەرەباڵغی باشوری بەیروتی پایتەختی لوبنان ڕوویداوە و لە ئاکامدا 41 کەس گیانیان لەدەسـتداوە و نزیکەی 200 کەسی دیکە برینداربوون.

جۆرج کەتانە بەرپـرسی ڕێکخراوی خاچی سوور لە لوبنان شەوی پـێنجشەممە بە کاتی خۆجێی لە پاش تەقینەوەکان ئەم ئامارەی ڕاگەیاند و گوتی قوربانیـیەکان براون بۆ نەخۆشـخانەکانی ڕەسول ئەعزەم و ئەلبورج و ئەلساحلی و بەهمەن و ئەلحەریری.

بەپـێی خەڵکی ناوچەی بورج ئەلبەراجنە کە زۆربەی دانیشـتوانەکەی شیعەن، تەقینەوەی دووەم لە پاش 7 خولەک لە تەقینەوەی یەکەم ڕوویداوە و نزیکەی 200 مەتر لە یەکتر دوربوون.

دەشڵێن هەردوو خۆکوژەکە بە پـیادە بە جادەی ناوچەکە ڕۆیشتوون و لە نزیک بازاڕێـکی قەرەباڵغدا خۆیان تەقاندووەتەوە. دەشڵێن خۆکوژی دووەم بەشی سەرەوەی جەستەی بە ساغی ماوەتەوە و کەسێـکی گەنجی تەمەن بیست سـاڵ بووە.

داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاندووە و دەڵێت سەرەتا ماتۆر سکیلێکی تەقاندووەتەوە و پاشان خۆکوژێـک.

XS
SM
MD
LG