سه‌رۆک وه‌زیری لوبنان ڕایگه‌یاند که هه‌ڵه بوو له تاوانبار کردنی سوریا بۆ کوژرانی باوکی.
ڕۆژنامه‌یه‌کی عه‌ره‌بی بنکه له له‌نده‌ن ئه‌ل شه‌رقل ئه‌وسه‌ت وته‌کانی سه‌رۆک وه‌زیر سه‌عد حه‌ریری ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه بڵاو کرده‌وه که ده‌ڵێت تاوان بار کردنه‌که هه‌ڵوێستێکی سیاسی بوو.
باوکی واتا سه‌رۆک وه‌زیری کۆچ کردوو ڕه‌فیق حه‌ریری له ته‌قینه‌وه‌یه‌کی ساڵی 2005 له به‌یروت کوژرا.
دوا به‌دوای ئه‌و ته‌قینه‌وانه فشار برا بۆ سوریا تا هێزه‌کانی له لوبنان بکشێنێته‌وه و کۆتای به مانه‌وه‌ی 30 ساڵه‌ی بهێنێت.
دیمه‌شق نکۆڵی له‌و تۆمه‌تانه‌ی لێکۆله‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد که ڕۆڵی هه‌بێت له کوشتنه‌که‌دا.
به‌ڕێز حه‌ریری له‌و کاته‌وه‌ی که له ساڵێک به‌رله‌وه‌وه هه‌وڵی چاکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییکانی له‌گه‌ڵ سوریا دا دابوو چه‌ندین سه‌ردانی بۆ ئه‌و وڵاته کردبوو.