شـاری ته‌رابلوسی باکوری لوبنان دیسانه‌وه بووه‌وه گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و پـێـکدادان له نێوان لایه‌نگران و نه‌یارانی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د، وه له ئاکامدا نزیکه‌ی 7 که‌س کوژران و زیاتر له 30 که‌سی دیکه برینداربوون.
شه‌ڕه‌کان له نێوان چه‌کدارانی هه‌ردوو ناوچه‌ی باب ئهلتهبانهی زۆرینه سووننه و جه‌به‌ل موحسنی زۆرینه عه‌له‌وی لایه‌نگری ئه‌سه‌د ڕوویان دا.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له ئاسایشی لوبنانه‌وه گوتوویه‌تی به‌هۆی شه‌ڕه ته‌قه‌وه هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێـگای نێوده‌وڵه‌تی نێوان باکوری لوبنان و سوریادا وه‌سـتاوه.
هێزێـکی له‌شـکری لوبنانیش هاتووه‌ته نێوانیانه‌وه و ته‌قه له هه‌ر چه‌کدارێـک ده‌که‌ن که ته‌قه بکات.