Accessibility links

پـڕیشکی شه‌ڕی ناو سوریا ده‌گاته‌ لوبنان

  • VOA News

گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن به‌هۆی به‌رده‌وامی پـێکدادان له‌ لوبناندا له‌ نێوان ئه‌و ده‌سته‌ و تاقمانه‌ی پـشـتیوانی له‌ حکومه‌تی سوریا ده‌که‌ن و ئه‌وانه‌ش که‌ دژی ڕژێمه‌که‌ی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دن که‌سێـک کوژراوه‌.

دانیشـتوان به‌ ئاسانی گوێـیان له‌ ده‌نگی ته‌ق‌وتۆق ده‌بێت له‌ شـاری ته‌رابلوسی لوبنان، هاوکاتی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له‌ نێوان موسڵمانه‌ سوونه‌کان و دانیشـتوانی عه‌له‌وی شـاره‌که‌دا ڕوویانداوه‌.

ڕووداوه‌کانی سوریا بوونه‌ته‌ مایه‌ی توڕه‌بوونی زۆرێـک له‌ موسـڵمانه‌ سووننه‌ کۆنه‌پارێزه‌کانی ته‌رابلوس له‌ لوبنان که‌ هاوسۆزی سه‌رهه‌ڵـدانی سوریان.

هه‌ر له‌ ده‌می ئه‌و شه‌ڕه‌ ئاینزایـیه‌دا سێره‌گرێکیش له‌ ته‌رابلوس ته‌قه‌ی له‌ سه‌ربازێـک کردووه‌ و کوشـتوویه‌تی.

XS
SM
MD
LG