بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه له دیمه‌شق ڕێبه‌رانی سوریا و تورکیا و قه‌ته‌ر کۆبـبنه‌وه به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سیاسی لوبنان پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی هاوبه‌ندی ئه‌وه‌ی 18 مانگ درێژه‌ی خایاند هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌ڵوه‌شـایه‌وه.
حزبوڵا هۆکاری هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که بوو دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی وزه‌یره‌کانی خۆیان له حکومه‌ت کشـانه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌و لێـکۆڵینه‌وه‌ی دادگایه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌یکات له مه‌سه‌له‌ی کوشـتنی سه‌ره‌ک وه‌زیری پـێشـوو ڕه‌فیق حه‌ریری له سـاڵی 2005 دا.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت دادگاکه ئه‌ندامانی حزبوڵا تاوانبار بکات له کوشـتنی حه‌ریریدا.