سه‌ره‌ك وه‌زیرانی داهاتووی لوبنان نه‌جیب میقاتی و کاندیدی سه‌ر به حزبوڵڵا ده‌ستی به‌کارکردن له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ کردووه.
سه‌ره‌ك وه‌زیرانی نوێ نه‌جیب میقاتی له ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی سیاسی وتووێژیکرد و گوتی کابینه‌یه‌کی توکنوکرات پێکده‌هێنێت ئه‌گه‌ر پارتی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێشووتر سه‌عه‌د حه‌ریری قایل نه‌بوو له حکومه‌ته نۆێـیه‌که‌دا به‌شداربن.
به‌ڕێز میقاتی گوتوبووی که خوازیاره هه‌موو لایه‌نه سیاسیـیه‌کان له کابینه‌که‌یدا به‌شداری بکه‌ن.
به‌ڵام به‌ڕێز حه‌ریری له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕایگه‌یاندبوو که به‌شداری هیچ حکومه‌تێـك ناکات که له لایه‌ن کاندیدێکی حزبوڵڵا ڕێبه‌رایه‌تی بکرێت.
به‌ڕێز میقاتی هه‌روه‌ها دووچاری گوشار بۆته‌وه بۆ ئیدانه‌کردنی لێکولینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له کوشتنی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێشووتر ره‌فیق حه‌ریری.
به‌پـێی به‌ڵـگه‌نامه‌یه‌کی نهێنی که له هه‌فته‌ی ڕابڕدوودا بڵاوکرایه‌وه وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌ندامانی حزبوڵڵا به تیرورکردنی ره‌فیق حه‌ریری له ساڵی 2005 دا تاوانبار بکرێن، به‌ڵام ئه‌وان نکوڵی ده‌که‌ن که هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به کوشتنه‌که‌وه‌ی هه‌بووبێت.