له‌شـکری لوبنان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتوویه‌تی 4 موشه‌کی کاتیۆشـای دۆزیوه‌ته‌وه له کێڵگه‌یه‌کی زه‌یتوندا له نزیـک سـنووره ئاڵۆزه‌که‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا.
موشه‌که‌کان که له ناو بۆری یان لولـله‌ی پـلاسـتیـکی ئاودا شـاردرابوونه‌وه له لایه‌ن کێڵگه‌وانێـکی گوندی مه‌جیدیـیه‌ی سه‌ر سنوور دۆزراونه‌ته‌وه. ئه‌م گونده له نزیـک کێڵگه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌کانی شه‌بعاوه‌یه. کێڵگه‌وانه‌که ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاگادارکردۆته‌وه.
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م موشه‌که کاتیۆشانه هاوکاته له‌گه‌ڵ پـشێـوی و نائارامیـیه‌کانی باشوری لوبناندا دوابه‌دوای ژماره‌یه‌ک ڕووداوی ئاسایشی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوو، له‌وانه ئه‌و هێرشه موشه‌کیـیه‌ی کرایه سه‌ر ئیسرائیل و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبێـک لاڕێ که پـێـنج سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسـایی تیادا زاماربوون. ئه‌و سـه‌ربازانه له‌گه‌ڵ هێزی ئاشـتی‌پارێزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانن.