سه‌رۆکی لوبنان میشێـل سوله‌یمان وتووێژه‌کانی تایبه‌ت به پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته دواخست.
ئۆفیسی سه‌رۆکی لوبنان ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند که پـێشـتر وه‌ها بڕیار بوو له‌و ڕۆژدا وتووێژه‌کان ده‌ستپـێبکه‌ن و بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام بن.
به‌ڕێز سوله‌یمان هیچ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به‌م دواخسـتنه نه‌دا، به‌ڵام کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لوتکه‌یی سه‌باره‌ت به‌م قه‌یرانه‌ی لوبنان ڕۆژی دووشه‌ممه له سوریا سـازده‌کرێت.
هه‌فته‌ی ڕابردوو حزبوڵا و هاوپه‌یمانه‌کانی له حکومه‌تی لوبنان هاتنه ده‌رێ که ڕۆژئاوا پـشـتیوانی ده‌کات به‌هۆی ئه‌و گرژیانه‌ی له ئاکامی دادگایه‌ک که‌وتنه‌وه که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـشـتگیری لێـده‌کات له لێـکۆڵینه‌وه له کوشتنی باوکی سه‌ره‌ک وه‌زیر سه‌عه‌د حه‌ریری، سه‌ره‌ک وه‌زیری پـێشـووی لوبنان ڕه‌فیق حه‌ریری له سـاڵی 2005 .
ڕێبه‌ری حزبوڵا حه‌سه‌ن نه‌سره‌ڵا ڕه‌تی ده‌کاته‌وه پـشـتیوانی له سه‌عه‌د حه‌ریری بکات و ده‌ڵێت ئه‌و له ژێر گوشـاری توندی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل له ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی نێوانیان پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و دادگایه‌ی به پاڵپـشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان لێـکۆڵینه‌وه‌کان ده‌کات.
پـێـشبینی ده‌کرێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو دادگاکه چه‌ند ئه‌ندامێـکی حزبوڵا به ده‌ست هه‌بوونیان له کوشتنی حه‌ریری تاوانبار بکات.