له لوبنان حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که پـێـکهێنرا، ئه‌مه‌ش پاش پـێـنج مانگ له‌وه‌ی کۆمه‌ڵی چه‌کداری حزبوڵڵا و هاوپه‌یمانه‌کانی حکومه‌تی هاوبه‌ندی وڵاته‌که‌یان ناچارکرد هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتێـکی لوبنان کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی ڕاگه‌یاند که نه‌جیب میقاتی ئه‌وه‌ی حزبوڵڵا پشـتـگیری ده‌کات سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات. حزبوڵڵا زۆربه‌ی پـۆسته‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی به‌رکه‌وتووه که له 30 پـۆست پـێـکدێت.
له ئێسـتا ده‌بێت به‌ڕێز میقاتی لیستی ئه‌ندامانی حکومه‌ته‌که‌ی بخاته به‌رده‌م په‌رله‌مان تاوه‌کو ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له ناوه‌ڕاستی مانگی یه‌که‌وه حکومه‌تێـکی ڕایـیکردنی کاره‌کان لوبنان ده‌بات به‌ڕێوه، پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر سه‌عه‌د ئه‌لحه‌ریری لایه‌نگری ڕۆژئاوا هه‌ڵوه‌شـایه‌وه.
ئه‌و ده‌مه وه‌زیرانی حزبوڵـڵا و هاوپه‌یمانه‌کانی له حکومه‌تی یه‌کگرتووی نیشـتیمانی کشـانه‌وه به‌هۆی ئه‌و ناکۆکیـیانه‌ی هاتنه کایه‌وه له ئه‌نجامی ئه‌و لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ی به پاڵپـشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کرێت بۆ مه‌سه‌له‌ی تیرۆرکردنی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـوو ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری له سـاڵی 2005 دا.
به‌پـێی به‌رنووسی سـکاڵانامه‌ی دادوه‌رانی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕوا ده‌کرێت ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی حزبوڵڵا له به‌یرووت ده‌سـتیان هه‌بووبێت له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی که تیایدا ڕه‌فیق حه‌ریری کوژرا.
له مانگی یه‌ک به‌ڕێز میقاتی به پـشـتیوانی حزبوڵڵا و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ئۆپـۆزسیۆنی ناو په‌رله‌مان بۆ پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیر ده‌سـتنیشـان کرا. هه‌ندێـک له لوبنانیـیه‌کان مه‌ترسیان هه‌یه له زیادبوونی کاریگه‌ری لایه‌نگرانی سوریا و ئێران له وڵاته‌که‌یاندا.