وه‌ک ده‌گوترێت نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق سوره له‌سه‌ر ئاڵ و گۆڕ له کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌یدا و هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵیش باس له که‌م کردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌کان ده‌که‌ن.
له‌یلا حه‌سه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌وه پرسیاره ئایا لایه‌نه سیاسیه‌کان به ده‌ستبه‌ردار بوون له به‌شی خۆیان قایل ده‌بن که پێشتر هه‌موو پۆسته‌کان له‌سه‌ر بنچینه‌ی گونجاندنی سیاسی له نێوان لایه‌نه‌کاندا دابه‌شکراون.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، له‌یلا حه‌سه‌ن ده‌شڵێت هه‌ڵوێستی جودا جودا له‌ناو بۆ نمونه یه‌ک لایه‌ندا ده‌بینرێت که نیشانه‌یه به‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه خۆی یه‌کلایی نه‌کردۆته‌وه چ جۆره ڕۆڵێکی هه‌بێت له ناو پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که‌دا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:05 خوله‌که.