بابه‌تی ڕۆژی جیهانی زمانی زگماکی ساڵی 2016 بریتیه له:
"په‌روه‌رده‌ی ئاست به‌رز، زمانه‌کانی سیستمی په‌روه‌رده و ده‌رئه‌نجامه‌کانی فێرکاری"
مه‌به‌ست له‌و بابه‌ته‌ش، تیشک خستنه سه‌ر گرینگی زمانه زگماکییه‌کان له پێناو په‌ر‌وه‌رده‌یه‌کی ئاست به‌رز و پاراستنی فره ڕه‌نگی زمانی بۆ وه‌پیشه‌وه‌بردنی ده‌ستوری کاری نوێی ساڵی 2016 بۆ پێشکه‌وتنێکی به‌رده‌وامه.
هاوتای ئامانجی چواره‌می به‌رنامه‌ی پێشکه‌وتنی به‌رده‌وامی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ده‌ستوری کاری ساڵی 2030 تێشک ده‌خاته سه‌ر په‌روه‌رده‌ی ئاست به‌رز و فێرکاری هه‌تا هه‌تایی بۆ هه‌مووان تا هه‌موو پیاوان و ژنان بتوانن شاره‌زایی، زانست و به‌هاگه‌لێک وه‌ده‌ست بهێنن که ڕێگه‌یان پێده‌دات به هه‌ر شتێک ئاره‌زوویانه بگه‌ن و بتوانن له کۆمه‌ڵگای خۆیاندا به‌شداریێکی ته‌واویان هه‌بێت.
ئه‌مه به تایبه‌ت بۆ کچان و ژنان و هه‌روه‌ها که‌مایه‌تییه‌کان، خه‌ڵکه ڕه‌سه‌نه‌کان و گوند نشینه‌کان یه‌کجار گرنگه. ئه‌م بابه‌ته له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی به‌کرده‌یی ساڵی 2030 په‌روه‌رده و فێرکاری یونسکۆدا هاتووه که نه‌خشه ڕێگایه‌که بۆ جێبه‌جێکردنی ده‌ستوری کاری ساڵی 2030 و ڕێز و به‌رپرسیاره‌تی ته‌واو بۆ به‌کارهێنانی زمانی زگماکی له سیسته‌می په‌روه‌رده و پاراستن و گه‌شه‌پێدان به فره ڕ‌نگی زمانی له خۆ ده‌گرێت.
به‌ڕه‌چاوکردنی گه‌شه‌کردن، کارپێدان و ته‌ندروستی و هه‌روه‌ها به‌کارهێنان و به‌رهه‌م هێنانی به‌رده‌وام و گۆڕانی که‌ش هه‌وا، فره‌زمانی بۆ گه‌یشتن و به‌ره‌و پێشبردنی ئامانجه‌کانی به‌رنامه‌ی ساڵی 2030 پێویستی یه‌کی حاشا هه‌لنه‌گره.
یونسکۆش تێشک ده‌خاته سه‌ر ئه‌م بابه‌ته تا له ڕێگای داکۆکی کردن له ناوه‌ڕۆکگه‌لی پێوه‌ندیداری خۆجێی و هه‌روه‌ها میدیا و زانیاری داده‌کان، فڕه‌ڕه‌نگی زمانی له سه‌ر ئێنترنێت هان بدات و به‌رو پێشه‌وه‌ی به‌رێت.
یونسکۆ هه‌روه‌ها له ڕێگای به‌رنامه‌ی " سیستمگه‌لی زانستی خۆجیی و ناوخۆیی" تیشک ده‌خاته سه‌ر زمانه زگماکی و خۆجێیه‌کان وه‌ک ڕێگایه‌ک بۆ پاراستن و ئاڵ و گۆڕی کۆلتوره‌کان و زانستگه‌لی خۆجێی که سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند بۆ ژیری و بیرمه‌ندین.
زمانه زگماکییه‌کان له ڕێبازێکی فره‌زمانیدا، پێکهێنه‌رگه‌لی بنه‌ڕه‌تی په‌ره‌وه‌رده‌ی ئاست به‌رزن که خۆی بنه‌مای به تواناکردنی ژنان و پیاوان و کۆمه‌ڵگاکانیانن.
پێویسته ئێمه هێزی زمانه زگماکییه‌کان له ئه‌م پێوه‌ندییه‌دا بسه‌لمێنین و پشتیوانی لێبکه‌ین تا ئه‌و به‌ڵێنی وه‌ده‌ست بێنین که هیچ مرۆڤێک له مافی ده‌ست ڕاگه‌یشتن به داهاتوویه‌کی دادپه‌ر‌وه‌رانه و به‌رده‌وام بێ به‌هره نه‌مێنێت.