لیسته براوه‌کانی هه‌ڵبژاردنی نیشتیمانی عێراق هێشتا به‌رده‌وامن له گفتوگۆ و دانوستاندن بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق، زیاتر له مانگیك دوای ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانی عێراق.
کاندیدی سه‌رکه‌وتوی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له سلێمانی، لانه محه‌مه‌د پێشبینی ده‌کات که به‌لایه‌نی که‌مه‌وه هه‌تا دوو مانگی تر حکومه‌تی عێراق پێک نه‌یه‌ت.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ل هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی، به‌رێز لانه محه‌مه‌د ده‌ڵیت که تاکو ئێستا به فه‌رمی ئاگادار نه‌کراونه‌ته‌وه که یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی نوێی عێراق که‌ی ئه‌نجام ده‌درێت.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 5 خوله‌که.