Accessibility links

لانه‌ محه‌مه‌د: هاوڵاتی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌مه‌ له‌ ناکۆکیـیه‌ سیاسیـیه‌کانی عێراق

  • Shayan Pasha

لانه‌ محه‌مه‌د: هاوڵاتی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌مه‌ له‌ ناکۆکیـیه‌ سیاسیـیه‌کانی عێراق

لانه‌ محه‌مه‌د: هاوڵاتی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌مه‌ له‌ ناکۆکیـیه‌ سیاسیـیه‌کانی عێراق

سه‌رۆك کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ باره‌گای سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق له‌گه‌ڵ نوری مالیکی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئوسامه نوجێفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق و نوێنه‌رانی کوتله‌ سیاسیـیه‌کانی عێراق کۆبووه‌. سه‌رۆکی عێراق داوای له‌ لیژنه‌ی ئاماده‌کاریش کرد پلانێك داڕێژن بۆ به‌رده‌وامبوون به‌ پروسه‌ی سیاسی عێراق له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستور و ڕێکه‌وتنـنامه‌ی هه‌ولێردا.

لانه‌ محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا گوتی لایه‌نه‌ سیاسیـیه‌کانی عێراق گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که‌ هیچ لایه‌نێکیان ناتوانێت لایه‌نه‌که‌ی تر بسڕێته‌وه‌. گوتیشی پێویسته‌ رۆشنبیریه‌کی سیاسی ته‌ندروست له‌ نێو لایه‌نه‌کاندا بڵاوببێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر نیه‌تی ڕاسته‌قینه‌ هه‌بێت و ئه‌رکی ڕاسته‌قینه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرن ده‌بێت به‌ زووترین کات پرۆسه‌ی سیاسی ڕاپه‌ڕێنن.‌

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که‌‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 08:54 خوله‌که.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG