دوابه‌دوای پـێـکدادانی نێوان پـۆلیسی دژه ئاژاوه و خۆپـیشـانده‌رانی دژ به حکومه‌ت له پایته‌خت، حکومه‌تی قیرغیزسـتان ڕه‌وشی ته‌نگه‌تاوی ڕاگه‌یاندووه.
له‌و باره‌یه‌وه گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن هێزه‌کانی پـۆلیس به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به ده‌سـتڕێژکردن بکه‌ن بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی به هه‌زاران له خۆپـیشـانده‌ران ئه‌وانه‌ی ده‌سـتیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌کانی پـۆلیس له بشکێکی پایته‌ختدا گرتبوو هێزه‌کانی پـۆلیس گازی فرمێسک ڕێژیان به‌کارهێنا و ده‌ڵێن ڕه‌نگه له میانه‌ی پـێـکدادان نزیکه‌ی 40 که‌س کوژرابن، هه‌رچه‌نده ئه‌م ژماره‌یه ناتوانرێت پـشـتڕاست بکرێت.
خۆپـیشـانده‌ران داوای ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی سه‌رۆک کرمان بێـک باکایڤ ده‌که‌ن و خۆپـیشـانده‌ران هه‌وڵیان دا به ماشێنی زرێـپـۆش خۆیان به ده‌روازه‌کانی باره‌گای حکومه‌تدا بده‌ن.
خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی و نائارامی پایته‌ختی قیرغیزسـتان شـارۆچکه‌ی نارینی گرته‌وه و له‌وێ نزیکه‌ی 1000 خۆپـیشـانده‌ر ده‌سـتیان به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی حکومه‌تدا گرت.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ له شـاری تاڵس خۆپـیشـانده‌ران هه‌وڵیان دا هورژم بکه‌نه سه‌ر باره‌گای خۆجێی پـۆلیس، ئه‌مه‌ش به ڕۆژێـک دوای ئه‌وه‌ی به سه‌دان له خۆپـیـشـانده‌ران له‌گه‌ڵ پـۆلیسـدا به یه‌کیان دادا و خۆپـیشــانده‌ران بۆ ماوه‌یه‌کی کورت خایه‌ن فه‌رمانڕه‌وایی هه‌رێمه‌که‌یان به‌دیل گرت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه لـێپـرسـراوانی قیرغیزسـتی ده‌ڵێن له میانه‌ی شه‌ڕ و پـێـکدادانی دوێنێی شـاری تاڵس به لای که‌م 85 پـۆلیس بریندرابوون.
هاوکات ئه‌مڕۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی قیرغیزسـتان به‌رهه‌ڵـسـتکاران و ئۆپـۆزسـیۆنی به باند و چه‌ته ناودێرکرد. ده‌سه‌ڵاتداران له قیرغیزسـتان به ده‌سـتگیرکردنی چه‌ندان ڕابه‌ری ئۆپـۆزسـیۆن وه‌ڵامی خۆپـیشـاندانی ئۆپـۆزسیۆنیان داوه‌ته‌وه.