کاربه‌ده‌سـتانی هه‌ڵبژاردنه‌کان له قیرغیزسـتان ده‌ڵێن زۆربه‌ی ده‌نگده‌ران ده‌سـتوری نوێی وڵاته‌که‌یان په‌سه‌ندکرد، ئه‌مه‌ش پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌وه‌ی شه‌ڕێـکی نه‌ژادی باشوری وڵاته‌که‌ی گرته‌وه و مه‌ترسی لێده‌کرا نائارامی له وڵاته‌که‌دا بنێته‌وه. به‌ڵام پارته ڕکابه‌ره‌کان گومانیان له ئه‌نجامی ڕاپـرسـیـیه‌که هه‌یه. هاوکات ڕووسیاش نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی ئه‌و وڵاته ده‌ربڕیوه.
په‌یامنێری ده‌نگی ده‌نگی گه‌یب جاسێلۆ له مۆسـکۆوه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه به کوردی ئاماده‌ی کردووه:
کۆمیته‌ی نێوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کانی قیرغیزستان ده‌ڵێت له سه‌دا 90 ی ده‌نگده‌ران ده‌نگی ئه‌رێنیان بۆ ئه‌و ده‌ستوره نوێیه داوه که ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان زیاتر ده‌کات و ڕێگا بۆ هه‌ڵبژاردنی نیشتیمانی خۆش ده‌کات.
ڕێبه‌ری کاتی ووڵاته‌که ڕۆزا ئۆتونباێڤا ئه‌نجامه‌کانی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌و ڕیفراندۆمه ده‌بوایه بکرایه و سه‌رکه‌وتوو بوو سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیه‌کی زۆر له‌لایه‌ن به‌رهه‌ڵستانیه‌وه
خاتو ئۆتونباێڤا فشاری بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌و ڕیفراندۆمه کرد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی داوای دواخستنی کرابوو، له ئه‌نجامی پێکدادانه‌کانی باشوری ووڵاته‌که. به هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه به‌سه‌دان که‌س کوژران و نزیکه‌ی 40 هه‌زار که‌سی تریش له ماڵه‌کانی خۆیان ڕایانکرد که زۆربه‌یان ئوزبه‌ک نه‌ژادن.
هه‌ندێک له ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێن حکومه‌ت فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی له ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و ڕیفراندۆمه‌دا کردووه. به‌ڵام چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌ی و ڕێکخراوه‌کانی ئاسایش و هاوکاری کردن له ئه‌وروپا ده‌ڵێن حکومه‌تی قیرغیزستان به شێوه‌کی ڕوون و ئاشکرا ده‌نگدانه‌که‌ی به‌ڕیوه‌بردووه.
هاوکات له په‌راوێزی کۆبونه‌وه‌ی گروپی 20 له که‌نه‌دا سه‌رۆکی ڕوسیا دمتری مێدڤێدێڤ ڕایگه‌یاند گومانی هه‌یه حکومه‌تی نوێی قیرغیزستان بتوانێت حکومه‌تێکی کاریگه‌ر بێت.
هه‌روه‌ها نیگه‌رانیشی ده‌ڕبڕی به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی حکومه‌تی لاوازی ئه‌و ووڵاته ڕێگا به به‌هێز بونی لایه‌نه توندڕه‌وه‌کان بدات.
شایانی باسه قیرغیزستان کۆمارێک بو له کۆماری سۆڤیه‌تی پێشوو و بنکه‌ی له‌شکری هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ڕوسیاشی تێدایه.