دیپـلۆماتێـکی باڵای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌ڵـێنی هاوکاریکردنی ئه‌مه‌ریکا و حکومه‌تی کاتی قیرغیزسـتانی داوه، ئه‌وه‌ی له پاش لابردنی سه‌رۆکی وڵات له ئاکامی خۆپـیشــاندانی توندوتیژانه که 84 که‌سی تیادا کوژرابوو ده‌سه‌ڵاتیان گرتبووه ده‌ست.
هاوکات ده‌سه‌ڵاتدارێـکی پایه بـڵندی حکومه‌تی کاتی ئه‌و وڵاته گه‌یشـته ڕووسیا بۆ سـازدانی وتووێژی په‌یوه‌سـت به کۆمه‌کی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ جێـگری سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا.
جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری باشور و ناوه‌ندی کیشـوه‌ری ئاسـیا ڕۆبه‌رت بله‌یک ڕایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی پـشـتیوانی ئامانجه‌کانی حکومه‌تی قیرغیزسـتان ده‌کات سه‌باره‌ت به نووسینه‌وه‌ی ده‌سـتور و سـازدانی هه‌ڵـبژاردنی گشـتی.
ئه‌مڕۆ ناوبراو کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی حکومه‌تی کاتی ڕۆزا ئوتونبایـێڤا له بیشکێکی پایته‌خت سـازدا.
هاوکات له مۆسـکۆی پایته‌خی ڕووسیا جێـگری سه‌رۆک وه‌زیران ئیگۆر سه‌چن له‌گه‌ڵ جێـگری یه‌که‌می سه‌رۆک وه‌زیرانی کاتی قیرغیزسـتان بۆ په‌یامنێرانیان ڕاگه‌یاند که ڕووسیا تاووتوێی ناردنی کۆمه‌ک بۆ ئه‌و وڵاته ده‌کات که له ڕابردوودا به‌شێـک بوو له یه‌کێتی سـۆڤێتی پـێشـوو.
له پایته‌ختی قیرغیزسـتانیش خانم ئوتونبایـێڤا ڕایگه‌یاند که ئومێده‌واره سه‌رۆکی ڕوخێنراوی ئه‌و وڵاته له ڕێـگه‌ی دادگایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه دادگایی بکرێت و پـێویسـتیشه وڵات جێبهێڵێت.