هێشتاش کێشه‌ی بودجه له په‌رله‌مانی عێراقدا ماوه و نه‌ک هه‌ر لایه‌نی کوردی به‌ڵکو هه‌ندێ له نوێنه‌رانی تری پارێزگاکانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقیش نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه.
کوێستان هه‌مه‌وه‌ندی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ، ئاماژه به‌وه ده‌کات که په‌رله‌مانتاران ناتوانن ڕۆڵی خۆیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بودجه ببینن له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت بارودۆخی عێراق وایکردووه هه‌موو شتێک به گونجاندنی سیاسی ( ئه‌وه‌ی له عێراق پێیده‌گوترێت ته‌وافوقی سیاسی) یان به ڕێکه‌وتنی سیاسی نێوان لایه‌نه عێراقیه‌کان بێت.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سالح ، کوێستان هه‌مه‌وه‌ندی باسیش له‌وه ده‌کات که وه‌زیره کورده‌کان له کابینه‌ی حکومه‌تی عێراقدا لۆمه‌ی ئه‌و کێشه‌یه‌ی بودجه‌یان ده‌که‌وێته سه‌ر.
کوێستان هه‌مه‌وه‌ندی ده‌شڵێت به دووری نازانێت له یه‌ک دوو خولی داهاتوی په‌رله‌مانی عێراقدا ژماره‌ی نوێنه‌رایه‌تی کردن بۆ پێکهاته‌ی کورد له عێراقدا که‌متر ببێته‌وه له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه ، ده‌شڵێت بێگومان ئه‌گه‌ر وا بێت ئه‌وا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی کێشه‌ی گه‌وره‌تر بکه‌ین.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:17 خوله‌که.