Accessibility links

ناتۆ بە مەبەستی ئاسانکاری لۆجستی بۆ هێزەکانی لەگەڵ کوەیت ڕێکەوتنـنامەیەک مۆردەکات


یەنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ
یەنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ

هاوپەیمانێتی ناتۆ ڕێـکەوتنـنامەیەکی لەگەڵ کوەیت مۆرکرد کە ڕێگە بە هێزەکانی ناتۆ دەدات هێز و چەک و کەلوپەلە لەشکریـیەکانیان لە ڕێگەی ئەو وڵاتەوە بۆ شوێنی دیکە بگوێزنەوە.

یەنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ دوێنێ دووشەممە بۆ یەکەم جار بە فەرمی سەردانی کوەیتی کرد و لەگەڵ سەباح ئەحمەد ئەلجابر میری کوەیت و جابر موبارەک ئەلحەمەد ئەلسباح سەرۆک وەزیز کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سکرتێری ناتۆ سوپاسی کوەیتی کرد بۆ ئەو ڕۆڵەی دەیبینێت لە شەڕی دژی داعش و هەروەها لە یارمەتیدانی خەڵکی ئاوارەی سوریا.

ناتۆ لە بارەی ڕێـکەوتنـنامەکە نووسیویەتی ئەمە یارمەتی لۆجستی هێزەکانی ناتۆ لە ئەفغانسـتان دەدات و هەروەها ئاسایشی نێودەوڵەتیش باشتردەکات.

محەمەد موبارەک ئەلسباح وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئەنجومەنی وەزیران لە چاوپـێکەوتنێـکدا لەگەڵ ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز گوتی وڵاتەکەی پـشـتیوانی لە هەوڵەکانی نێودەوڵەتی لە دژی گروپە توندڕەوەکان لە عێراق و سوریا دەکات، هەرچەندە دەسـتورەکەی ڕێگە نادات هێزی شەڕکەر ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکات.

گوتیشی کوەیت هەروەها دەتوانێت لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاریـیەکان و دابینکردنی پـێداویستی کارئاسانی بۆ هێزەکانی ناتۆ بکات.

XS
SM
MD
LG