Accessibility links

دادگایەکی کوەیت بڕیاری لەسێدارەدان بۆ 7 کەس دەدات

  • VOA News

دادگایەکی کوەیت حوکمی لەسێدارەدانی بۆ 7 کەس دەرکرد لەسەر پەیوەندیـیان بە تەقینەوەکەی مانگی شەشی نێو مزگەوتی سادقی شیعەکان لە شاری کوەیت، ئەوەی بووە مایەی کوژرانی 26 کەس و برینداربوونی 227 کەسی دیکە.

دادگای تاوانەکانی کوەیت ڕۆژی سێشەممە بە سەرۆکایەتی دادوەر محەمەد ئەلدعێج، ئەم بڕیارەی دا لە میانەی دادگایـیکردنی 29 تۆمەتبار بەو تەقینەوەیە. 8 لەو تۆمەتبارانەش لە 15 بۆ 2 سـاڵ حوکمی زیندانی دران. 14 تۆمەتبارەکەی تر بەبێ تاوان دەرچوون.

گروپەکە بریتین لە 7 کوەیتی و 5 سعودی و 3 پاکستان و 13 لەو عەرەبانەی ڕەگەزنامەیان نیـیە.

جێی ئاماژەیە پـێشتر گروپی ناسراو بە ویلایەت نەجدی سەر بە داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشی سەر ئەم مزگەوتە و دوو مزگەوتی دیکەی شیعەکان لە سعودیـیە ڕاگەیاند.

XS
SM
MD
LG