کوه‌یت ژماره‌یه‌ک دیپلۆماتی ئێرانی له وڵاته‌که‌ی ده‌رده‌کات به‌هۆی گوایه په‌یوه‌ندیـیان هه‌یه به تۆڕێکی جاسوسییه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کوه‌یت شێخ محه‌مه‌د ئال سه‌باح له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاند، دوو ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ی دادگایه‌کی کوه‌یتی سـزای مه‌رگی به‌سه‌ر دوو هاووڵاتی ئێرانی و هاووڵاتییه‌کی کوه‌یتیدا سه‌پاند به تاوانی جاسوسی کردن بۆ ئێران.
وه‌زیری ده‌ره‌وه نه‌یگوت چه‌ند ئێرانی ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌که‌یان ده‌کرێنه‌وه. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کوه‌یت به ڕه‌سمی بانگی دیپلۆماتی باڵای ئێرانیان کردووه بۆ ئه‌و دۆسێیه. تاران نکوڵی له‌وه ده‌کات که دیپلۆماته‌کانی ده‌ستیان له جاسوسیدا هه‌بووبێت و ئه‌و زانیاریانه به بێ بناغه له قه‌ڵه‌م ده‌دات.