ده‌گوترێت گه‌لی کورد و گه‌لی جووله‌که لانی که‌م له یه‌ک شت‌دا وه‌ک یه‌ک ده‌چن ئه‌ویش ئه‌و ئازارانه‌یه که به درێژایی مێژوو ده‌رحه‌قیان کراون. له هه‌مان کاتدا، بێ وڵاتی کورد و فه‌له‌ستینی یه‌کان بۆته هۆی په‌یوه‌ندییه‌کی مێژوویی له نێوان ڕێکخراوه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌م دوو گه‌له له ده‌یه‌ی ساڵه‌کانی 70 و 80 ی زاینی‌دا.
هه‌ندێک له چاودێرانی سیاسی کورد ده‌ڵێن په‌یوه‌ندی نێوان ڕێکخراوه‌کانی کوردی و ده‌سه‌ڵاتی ئێستای ئیسڕایڵ یه‌ک له ئه‌و هێڵه سوورانه‌یه که نابێت له هه‌وڵی حیزبه‌کان کوردی بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوپه‌یمان ببه‌زێنرێت.
به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا هه‌ندێکی تر له چاودێران و چالاکانی سیاسی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که پارته‌کانی کورد بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانیان ده‌توانن له گه‌ڵ هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی ناوچه‌یی هاوکاری بکه‌ن.
وتووێژی به‌ڕێز سیامه‌ندی موعینی، هاوسه‌رۆکی پژاک له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ژورسه‌لیم پۆست سه‌باره‌ت به هاوچاره‌نووس بوونی کورده‌کان و جووله‌کان و هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌واڵه پشتڕاست نه‌کراوانه که سه‌باره‌ت به هاوکاری و په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاتی هه‌ریمی کوردستان و حکومه‌تی ئیسڕایل هه‌یه، ئه‌و پرسیاره‌ی هێناوه‌ته ئاراوه که تا چه‌ند ئه‌م هاوکارییانه ئه‌گه‌ر هه‌بوونه‌که‌ی پشتڕاست بێته‌وه کاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر شه‌رعیه‌تی بزووتنه‌وه‌ی کوردی داده‌نێت.
بۆ تاوتۆکردنی ئه‌م باسه له گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌زا که‌عبی جێگری سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان وتووێژمان کردووه.