Accessibility links

نەوشیروان محەمەد: رەوەندی کورد لە خۆرئاوا و ئەوروپا لاوازن


رەوەندی کورد و کاریگەرییەکانیان لەخۆرئاوا، هاوکات هەڵمەت و پەیوەندییە شارستانی و فەرهەنگییەکانیان تێکڕا بە رای شارەزایان و شرۆڤەکاران جێی گفتگۆو و گەشەپێدانە. لەکاتێکدا پەیوەندییە فەرهەنگی و شارستانییەکان توانای دروستکردنی هەماهەنگی و بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشیان هەیە لەنێوان کولتور و نەتەوە جیاجیاکاندا.

ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە سەبارەت بە رەوەندی کوردی و هەڵمەتەکانیان وتوێژێکی لەگەڵ رۆژنامەنوس و چالاکوان نەوشیروان محەمەددا سازکردووە.

نەوشیروان محەمەد دەڵێت"ئێمە ناڕەزایمان دەربڕی دژی شەهیدکردنی وەدات حسێن، بەیاننامەکەمان ئاڕاستەی ئەمینیستی ئینتەرناشناڵ و پەرلەمانی بەریتانیا و سکۆتلەندا کرد".

هەروەها دەڵێت "دوابەدوای ئەوەی هەرێمی کوردستان بە قەیرانێکی زۆر گەورەدا تێدەپەڕێت، قەیرانی ئابوری، قەیرانی سیاسی؛ لەگەڵ ئەوەشدا قەیرانی کۆمەڵایەتی بۆ دروستبووە، بۆنمونە دەنگە ئازادەکان لە کوردستان ناتوانن درێژە بەکارەکانی خۆیان بدەن".

سەبارەت بە رەوەندی کوردیش نەوشیروان محەمەد دەڵێت "کۆی رەوەندی کورد لەئەوروپا و خۆرئاوا سستییەکیان پێوەدیارە، بەداخەوە من دەیگەڕێنمەوە بۆ لایەنی بیروڕای جیاواز و بەداخەوە کە حیزبەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان کاریگەری خۆیان لەسەر رەوەندی کوردی دروستکردووە".

لەڕێی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە ببن.....

XS
SM
MD
LG