Accessibility links

مه‌ترسیه‌کانی ژیانی په‌ناخوازان؛ ئه‌و ‌مرۆڤه‌ی وه‌ک په‌نابه‌ر یان شارۆمه‌ند ناناسرێن

  • شاهێد عەلەوی

کێشه‌ی په‌نابه‌ران کێشه‌یه‌کی گرینگه به‌ڵام له‌و گرینگتر کێشه‌ی په‌ناخوازانه. په‌ناخوازه‌کان ئه‌وانه‌ن که داوای په‌نابه‌ریان ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه و به یاسایی وه‌رناگیرێن و ساڵانێکی زۆر له هه‌نده‌‌ران و له‌وانه‌ له‌ وڵاته ئۆروپیه‌کان ده‌مێنه‌وه و هه‌میشه له مه‌ترسی دیپۆرت کردندان و یاسا ته‌نانه‌ت کاتێک پێویستیان به پشتگرییه به تواوی پشتگریان ناکات.

ئایا "یاسای نیونه‌ته‌وه‌ی سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ران" له هه‌مبه‌ر ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی که وه‌ر ناگیرێن هیچ ده‌ڵێت؟ واته‌ له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا هیچ پێشبینیه‌ک بۆ پشتگری پناخوازان کراوه؟

دادگای ئۆروپایی مافه‌کانی مرۆڤ چۆن به نسبه‌تی سکاڵایی ئه‌و پناخوازانه‌ی داواکاریه‌که‌یان له‌ لایه‌ن وڵاته‌ ئۆروپاییه‌کانه‌وه‌ ره‌د ده‌کرێته‌وه هه‌ڵويست ده‌گرێت؟

ئه‌و په‌ناخوازانی که له مه‌ترسی دیپۆرت بۆ وڵاته نا ئه‌منه‌کانن، له‌ وانه‌ ئێران، عێراق یان ئه‌فغانێستان، چی ده‌توان بکه‌ن؟ رێکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان یان پارێزه‌رانی یاسایی چی ده‌توانن بو ئه‌وانه بکه‌ن؟

دوای ريکه‌وتنی ئه‌ڵمانیا و تورکیا مه‌ترسی دیپورت کردنی هه‌زاران په‌نابه‌ری کۆرد، عه‌ره‌به، فارس و ئه‌فغان ته‌هدید ده‌کات. ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ڕای گشتی له ئۆروپا یان رێکخراوه مرۆڤ دوسته‌کان به‌رنگاری ئه‌م ڕێکه‌وتنه بکه‌ن؟

له‌ به‌رانبه‌ردا، ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی له ئۆروپا و حێزبه ڕه‌گه‌ز په‌ره‌سته‌کان چه‌ن ده‌توانن له سه‌ر توند کردنی یاسا به دژی په‌ناخوازان کاریگه‌ریان هه‌بێت؟

حۆسێن مه‌‌حموودی، په‌ناخوازی کۆردی خه‌ڵكی سه‌رده‌شتی کوردستان ئێران و دانیشتووی نۆروێژ، یه‌ک له‌و پناخوازانه‌یه‌ که‌ له‌ ساڵی 2008وه‌ له‌ وڵاتی نۆروێژ ده‌ژیت به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئیقامه‌تیان پێ نه‌داوه‌.

حه‌وتوی پێشوو له لایه‌ن که‌سێکه‌وه به‌ ماشین هێرش کراوه‌ته سه‌ری و به‌ تۆندی بریندار ده‌بێت به‌‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی که به‌رپرسانی نه‌خوشخانه‌که ده‌زانن ئیقامه‌تی نییه‌، سۆرۆم و شته‌كه‌ی لێده‌كه‌نه‌وه‌ و پێی ده‌ڵین ئێمه‌ ناتوانین له‌مه‌ زیاتر تۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌ راگرین چونكه‌ ئیقامه‌ت نییه، واته‌‌ به هۆی ئه‌وه وه‌ک په‌نابه‌ر وه‌ر نه‌گیراوه، پشتگری یاسایی پێویستی وه‌ر نه‌گرتوه.

حۆسێن مه‌‌حموودی

حۆسێن مه‌‌حموودی

له به‌رنامه‌ی هه‌لۆ واشنگتن ئه‌م حه‌وه‌ته‌دا، میوانداری به‌رێزان سه‌یران سه‌ی ئه‌حمه‌دی و هه‌روه‌ها حۆسێن مه‌حموودی ده‌که‌ین تا سه‌ره‌تا به‌ کۆرتی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئێستای کاکه حۆسێن له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڕێزه‌ و دواتر سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی په‌ناخوازان به گشتی له‌گه‌ڵ خاتوو سه‌یران وتووێژ بکه‌ین.

XS
SM
MD
LG